لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا؛٢٠٠خانولە ناوچەر جندرێس کاوول کراوە

لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆسەرناوچەی جندرێس زیاترلە خانووبەرەی هاوڵاتیان کاوول کراون.

 

گەڕەکی ژێر-ی جندرێس یەکێک لەو شوێنانەیە کە لەهێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا زۆرترین خەساری وەبەرکەوتووە،لە کۆی ٤٠٠ ماڵی هاوڵاتیان زیاتر لە ٢٠٠ ماڵ بەتەواوی کاوول کراوە وهێڵەکانی ئاوو کارەبا بەتەواوی لەناوچوون.

زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە کە سوپای تورکیا لەڕێگەی هێزی ئاسمانی ووشکانیەوە هێرشێکی هەمەلایەنەی بۆسرعەفرین دەست پێکردووە.لەم هێرشانەدا قوتابخانە،شوێنەوارەمێژوییەکان،مزگەوتەکان ، شوێنەخزمەتگوزارییەکان ،هێڵەکانی کارەبا وئاو وخانووبەرەی هاوڵاتیانی کردووەتە ئامانج و تائیستا بەسەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە وبەسەدانیش بریندار بوون.

ئەمە بەشێک لە ئەو کاولکارییانەی سوپای تورکیایە کە بە کامێرای" ئاژانی هەواڵی هاوار"گیراوە.