لە ڕەقا گۆڕێکی دیكهی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە
لە ناوەندی شاری ڕەقا، گۆڕێکی دیكهی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.
لە ناوەندی شاری ڕەقا، گۆڕێکی دیكهی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.
پاش ئەوەی شاری ڕەقا لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرا، کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ڕهقا دامەزرێندرا. کار و خەباتی ئەو کۆمیتەیە بۆ پاککردنەوەی شارەکە لە مین و تەقەمەنی بەردەوامە.
یاسر خەمیس ئەندامی تیمی پووچهڵكردنهوهی مین له کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ڕەقا، ڕایگەیاند: «هەتا ئێستا لە ڕەقا ٩ گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە.» ڕوونیشی کردەوە كه توانیویانه تەرمەکانی نێو گۆڕی به كۆمهڵی ڕەشید و باخچەی ئاژهڵان دهربێنن، ههروهها لە گۆڕە به كۆمهڵهكانی دیكه پڕۆسهی دەرهێنانی تەرمەکان بەردەوامه. ناوبراو گوتیشی: «تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ تەرم دەرهێنراون کە زۆربەیان هاوڵاتی سیڤیلن.»
ئەلخەمیس ئاشکراشی کرد کە ئەوان گۆڕێکی نوێی بە کۆمەڵیان لە نزیک چواڕیانی پانۆراما له ناوەندی شاری ڕەقا دۆزیوهتهوه و لە هەفتەی داهاتووەوە تیمەکان دەست بە دەرهێنانی تەرمەکانی نێو ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە دەکەن.
s.m