نه‌سرین عه‌بدوڵا، فه‌رماندار و وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد به‌رده‌وامه له كاره دیپلۆماتییه‌كانی و له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ په‌رله‌مانی سوێد ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی «سوپای ئازادی سووریا» ده‌ستیان به كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردنی عه‌فرین كردووه.
نه‌سرین وتی: عه‌فرین مۆزایكێكی وه‌هایه كه چه‌ندین ناسنامه و باوه‌ڕیی جیاواز تێیدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
«له عه‌فرین عه‌ره‌ب، كورد، توركمه‌ن و كه‌مینه‌كانی دیكه پێكه‌وه ده‌ژین. له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا، كه‌مینه ئه‌تنیكییه جیاوازه‌كان پشتی یه‌كتریان گرتووه و عه‌فرین بووه به سمبولیان. هه‌روه‌ها له سووریا عه‌فرین تاكه شاره كه ئارامی و ئاشتی تێیدا به‌رقه‌راره.»
به چه‌كی ناتۆ هێرشمان ده‌كه‌نه‌سه‌ر
نه‌سرین عه‌بدوڵا ڕاشیگه‌یاند: توركیا كه ئه‌ندامی ناتۆیه، ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه له‌پێش چاوی جیهان به چه‌كی ناتۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. ئه‌و هێرشه له دژی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌ییه.
«ڕاست نییه كه ده‌گوترێ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر توركیا هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێ ده‌وڵه‌تی توركیا بیسه‌لمێنێت كه ئێمه په‌لاماری ئه‌وانمان داوه. به‌ڵام هێرش له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه و سیڤیل ده‌كوژرێن. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، هه‌تا ئێستا ١٤٨ سیڤیل كوژراون كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.»
نیشانه هه‌ن كه توركیا گازی سارین-ی به‌كارهێناوه
نه‌سرین عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان، زیاتر له ٣٠٠ كه‌س برینداربوون، ٧٧ شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده شه‌هیدبوون. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به چه‌كی ناتۆ ئه‌نجام دراوه.
وته‌بێژی یه‌په‌ژه ده‌ستنیشانی كرد، له ئه‌نجامی هێرشی ڕۆژانی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی توركیا، نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه توركیا گازی سارینی به‌كارهێناوه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمه‌كه شه‌ڕ هه‌یه، تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفره‌وان نه‌كراوه.
ئه‌وان بۆمبارانی كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی ئێمه
نه‌سرین عه‌بدوڵا بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه «یه‌په‌ژه و یه‌په‌گه هاوانیان هاویشتووه بۆ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له كلیس و ڕه‌یحانلی.
«ئه‌وان خۆیان بۆمبه ده‌هاوێژن، دواتر ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتیی تورك بۆ لای خۆیان ڕاكێشن و ڕه‌وایه‌تی بده‌ن به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین. درۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: كورد هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان. به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر به‌ڵگه هه‌ن كه ده‌وڵه‌تی توركیا پشتگیری چه‌ته‌كانی داعش ده‌كات و له دژی كوردان به‌كاریان دێنێت. ٢٠ ئه‌ندامی داعش كه له شه‌ڕدا به دیلمان گرتوون، وتیان كه ده‌وڵه‌تی تورك مۆڵه‌تی پێداون بێنه سووریا.»
فه‌رماندار و وته‌بێژی یه‌په‌ژه نه‌سرین عه‌بدوڵا له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و بیر و به‌نداوه‌كانی ئاو. ناوبراو كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی منداڵانی پیشانی ئاماه‌دبوان دا و وتی: به‌هۆی هێرشه‌كان كوژراون یان برینداربوون. منداڵه‌كان ناتوانن بچه‌نه فێرگه‌كان و له خوێندن دابڕاون. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، مه‌سیحییه‌كان زیان به خۆیان و كه‌نیسه‌كانیان گه‌یشتووه. وتیشی: ئێمه ده‌ترسین ئه‌گه‌ر توركیا و داعش بێنه نێو عه‌فرین، كۆمه‌ڵكوژیی مه‌سیحی و عه‌له‌وییه‌كان بكه‌ن.
مووت: هێرشی سه‌ر عه‌فرین، له دژی ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه
هه‌ر له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، والته‌ر مووت، په‌رله‌مانتاری پارتیی سه‌وزی سوێد و ئه‌ندامی كۆمسیۆنی كاری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوێد وتی: یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه قاره‌مانانی هاوچه‌رخی ئێمه‌ن.
«ده‌وڵه‌تی توركیا كاتێك له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی خۆی هێرشی تێرۆریستانه ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین، هێرشه‌كه ته‌نها له دژی عه‌فرین نییه، به‌ڵكو له دژی هه‌موو به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌ییه. هێرش ده‌كاته سه‌ر سیسته‌می حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ سوێد، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی تێرۆری ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێستێكی به‌هێز بنوێنن.»
مووت، وتیشی: پارتیی سه‌وز و هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌كانی سوێد له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی سوێد - TT، ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوێد، TV 4، Dagens Nysheter و Svenska Dadbladet دیداری تایبه‌تی ڕۆژنامه‌وانییان له‌گه‌ڵ وته‌بێژی هه‌ده‌په ساز كرد.
٣٠٠ ئه‌ندامی داعش كه خه‌ڵكی ٤٠ وه‌ڵاتن له زیندانه‌كاندان
نه‌سرین عه‌بدوڵا له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری مێدیاكانی سوێد ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌ورووپاوه چوونه‌ته ڕیزی داعش له سووریا ڕایگه‌یاند: نزیكه‌ی ٣٠٠ ئه‌ندامی داعش له زیندانه‌كانی ئێمه‌دان كه خه‌ڵكی ٤٠ وه‌ڵاتی جیهانن.
وته‌بێژی یه‌په‌ژه ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداری كرده‌وه‌ی تێرۆریستی بوون، وه‌ك دیلی جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن. داواشی له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا كرد كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش ببنه‌وه وه‌ڵاته‌كانی خۆیان و له وه‌ڵاتی خۆیان سزایان بده‌ن.
«ئه‌وه بۆ ئێمه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، نازانین چی‌یان لێ بكه‌ین. به‌پێی په‌یمانیی جڤاكیی ئێمه، ناتوانین له‌سێداره‌یان بده‌ین. ده‌بێ له زیندانه‌كان بمێننه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان، ئێمه ناتوانین ئازادیان بكه‌ین.»
نه‌سرین عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌نێو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌رن، خه‌ڵكی سوێد و وه‌ڵاتانی دیكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیاش هه‌ن.
ش. م