هه‌سه‌ده ئه‌نجامی به‌رخۆدانی ئه‌مڕۆی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند
هه‌سه‌ده به ڕاگه‌یه‌نراوێك ئه‌نجامی به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند. ئاشكرای كرد سوپای توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی عه‌فرینی بۆردومان كردووه.
هه‌سه‌ده به ڕاگه‌یه‌نراوێك ئه‌نجامی به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند. ئاشكرای كرد سوپای توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی عه‌فرینی بۆردومان كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی عه‌فرین و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
سوپای توركیای داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به چه‌كی قورس تۆپبارانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و چواڕیانی گوندی ئێنهه‌جه‌رێ-یان كرد و تا كاتژمێر ١١ هێرشه‌كه به‌رده‌وام بوو.
شه‌وی ڕابردوو له كاتژمێر ١٩:٠٠شدا، داگیركه‌ران به چه‌كی قورس گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و گوندی تورندێ-ی سه‌ر به شاری عه‌فرینیان تۆپباران كرد.
شه‌را
دوێنێ هه‌تا كاتژمێر ١٧:٠٠ سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس تۆپبارانی هه‌ردوو گوندی سارینجه‌كێ و دوراقلیا-یان كرد.
دواتر له‌نێوان شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی داگیركه‌ر پێكدادان روویدا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی داگیركه‌ر گوندی دوراقلیا-یان بۆمباران كرد.
له به‌ره‌به‌یانییه‌وه سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، گوندی دێرسوان به چه‌كی قورس تۆپباران ده‌كه‌ن. هێرشه‌كه تا كاتژمێر ١١ به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا زیان به ماڵ و موڵكی هاوڵاتیانی سیڤیل گه‌یشت.
شیێ
له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا كاتژمێر ١١ی ئه‌مڕۆ، سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس له به‌ره‌ی شیێ تۆپبارانی هه‌موو گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
هێزه‌كانی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس گوندی چه‌قه‌لایان تۆپباران كرد. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وام بوو.
ڕاجۆ
له به‌ره‌ی گوندی قوده له‌نێوان شه‌ڕڤانه‌كانمان و هێزه‌كانی داگیركه‌ر پێكدادانی سه‌خت ڕوویدا. شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشێكی داگیركه‌ریان له‌م به‌ره‌یه شكاند و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چه‌كی داگیركه‌ران. چه‌ته‌كان ناچاركران پاشه‌كشه بكه‌ن.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تۆپبارانی گوندی قوده و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن. فڕۆكه‌كانی داگیركه‌ریش به ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
بلبلێ
شه‌وی ڕابردوو له كاتژمێر ١٩:٠٠ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و هێزه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زیانی زۆر به هێزه‌كانی داگیركه‌ر گه‌یشت. به‌پێی زانیاری شه‌ڕڤانان تانكێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه سیخووڕییه‌كانی داگیركه‌ر له ئاسمانی ناوچه‌ی بلبلێ ده‌گه‌ڕێن. هێزه‌كانی داگیركه‌ر گرد و گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یان به چه‌كی قورس تۆپباران كرد.
ش. م