هه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٣٦سه‌رباز و چه‌ته كوژران
ناوەندنی ڕاگه‌یاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆکرات - هەسەدە ڕایگه‌یاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوود ١٥سەربازی تورکیا و ٢١چەتە کورژاون و زریپۆشێکیش تێکشکێندراوە.
ناوەندنی ڕاگه‌یاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆکرات - هەسەدە ڕایگه‌یاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوود ١٥سەربازی تورکیا و ٢١چەتە کورژاون و زریپۆشێکیش تێکشکێندراوە.
ناوەندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە، سەبارەت بە شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو راگەیه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وردەکارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه سەربازییه‌كانی دوێنێ (١٠ی شوبات\٢١ی ڕێبه‌ندان)ش باس كراوه:
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٢١چەتەی تیرۆریستی ئەحراری شەرقیە و ١١سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر لە بەرەی راجۆ کوژراون، هه‌روه‌ها زریپۆشێکیش لە بەرەی شیێ تێکشکێنراوه و ٤سەربازی ناو زرێپۆشەکە کوژراون.
لە پێكدادانه‌كانی دوێنێی بەرەی ناوچەی جندرێس-یش ١١ تێرۆریست کوژران و ١٥ی دیکەش بریندار بوون.
ڕاجۆ
لە دوێنێوه ئەم بەرەیە هێرشی ئاسمانی دەکرێته‌سه‌ر و تا راگەیاندنی ئەم راپۆرتەش بۆردومانه‌كان بەردەوامن. بە تایبەت گوندی قوده کە دوێنێ هێزەکانمان كۆپته‌رێكیان لێ خسته خواره‌وه، کەوتە بەر هێرشێكی سه‌خت. هەروەها ماوه ماوه پێکدادان لە هەمان ناوچه لەنێوان هێزەکانمان و سوپای توركیای داگیرکەر و چەتەکانی ڕوویدا. کاتژمێر٤ی ئێوارەش گوندی خەلیل گولكۆ له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان كرا.
هاوکات گونده‌كانی حاجی جەمال، مۆسه‌كا، کوڕێ، شادیا و بلێلكا بوونە ئامانجی بۆردومانی فرۆکەکانی سوپا تورکیای داگیركه‌ر و هه‌موو هێرشه‌كان له دژی خانووی هاوڵاتیانی سیڤیل ئه‌نجام دران. گومان هه‌یه كه لەنێو داروپەردووی خانووە ڕووخێنراوه‌كان کەسانی سیڤیل هەبن، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانه‌كان، ئامبولانسه‌كان ناتوانن بچنه ناوچه‌كه و ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كان بگوازنه‌وه.
جندرێس
کاتژمێر ٤ی ئێوارە هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر گوندی دێر به‌لووتێ و له هه‌مان كاتدا له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا.
پێكدادان تا كاتژمێر ١٩:٠٠ به‌رده‌وام بوو، دواتر مه‌یدانی شه‌ڕ به‌رفره‌وانتر بوو و تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی كێشا. له هه‌مان كاتدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئه‌و گوندانه‌یان كرده ئامانج. دوێنێ كاتژمێر ٢٣:٠٠ گوندی كه‌فه‌ر سه‌فه‌رێ بووه ئامانجی فڕۆكه‌كان، هه‌روه‌ها تابووره تێرۆریستییه‌كان به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر گوندی كه‌فه‌رده‌لێ.
له به‌ره‌ی گونده‌كانی دێر به‌لووتێ، حه‌مام و حاجی ئه‌سكه‌نده‌ر دره‌نگانی شه‌و ئاستی پێكدادان به‌ره‌و ئارامی چوو و هێرشكاران زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت. له گوندی حاجی ئه‌سكه‌نده‌ر كاتژمێر ٠٩:٠٠ پێكدادانه‌كان دیسان تووند بوونه‌وه و فڕۆكه‌كان له به‌ره‌به‌یاندا گونده‌كانی ئاخچه‌لێ و بافلوورێ-یان كرده ئامانج.
شیێ
کاتژمێر ١٥:٠٠ هێزەکانمان زرێپۆشێكی سوپای تورکیایان کردە ئامانج و ته‌قاندیانه‌وه، له ئه‌نجامدا ٤ سه‌ربازت تێدا كوژران. له دەوروبەری گوندی حاجی بیلال-یش شەڕ و پێکدادانی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و هێرشكاراندا ڕوویدا و تا نیوه‌ی شه‌و به‌رده‌وام بوون.
له هه‌مان به‌ره‌ی شه‌ڕ، گوندی قه‌رمیتلق بە خەستی لە لایەن تانکەکانی سوپای تورکیاوە تۆپباران کرا.
شه‌را
دوێنێ گونده‌كانی بافلوون،، عەرەبوێران و دێرسوان له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كرانه ئامانج و تا کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆردومان بەردەوام بوو. كاتژمێر ٥:٣٠ دیسان فڕۆكه‌كان به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه. دواتر له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زیانی گه‌وره به چه‌ته‌كان گه‌یشت. به‌پێی وته‌ی شه‌ڕڤانان، لانی كه‌م ته‌رمی ٩ چه‌ته هێشتا له مه‌یدانی شه‌ڕن و شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گرتووه. له‌م ناوچه‌یه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته پێكدادان به‌رده‌وامه.
مابه‌تا
له به‌ره‌ی ناوچه‌ی مابه‌تا، سوپای داگیركه‌ر بێ ناوبڕ به چه‌كی قورس چه‌ندین ده‌ڤه‌ر تۆپباران ده‌كات.
فڕۆكه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هێشتا به‌سه‌ر ئاسمانی عه‌فریندا ده‌سوڕێنه‌وه.
ش. م