هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە عەفرین و عەزاز ٤ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە عەفرین و عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوە لە چالاکیەکاندا ٤ سەربازی کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە عەفرین و عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوە لە چالاکیەکاندا ٤ سەربازی کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ١٣ و ٢٠ تەموز هێزەکانیان لە عەفرین و عەزاز کە داگیرکراون چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:
"ڕۆژی ١٣ی تەموز هێزەکانمان لە گوندی سارینجەکی ناوچەی بلبل لە بەرانبەر ناوەندێکی چەتەکان چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا بە پێی زانیاریەکان ٣ چەتە کوژراون و ٢ چەتەش بریندار بوون. دوای چالاکیەکە هەندێک گوندنشینیان دەستگیر و ئەشکەنجەدا.
٢٠ی تەموزیش هیزەکانمان لە شاری عەزاز چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا سەرچەیەک بە ناوی عوسمان هامدەی سەر بە گروپی سوڵتان موراد کوژراوە.
بە گشتی لە هەردوو چالاکیەکەدا ٤ چەتە کوژراون و ٢ چەتەش برینداربوون."
ف.ق