هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکیەکانی عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، ١٩ی حوزەیران (ئەمڕۆ) لە بەرزاییەکانی عەفرین لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی بەهێز ئەنجامدراون و بە دەیان چەتە کوژراو و بریندارکراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، ١٩ی حوزەیران (ئەمڕۆ) لە بەرزاییەکانی عەفرین لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی بەهێز ئەنجامدراون و بە دەیان چەتە کوژراو و بریندارکراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکی هێزەکانیان ڕایگەیاند:"لە سەرەتای دەستپێکی ڕۆژی ١٩ی حوزەیران، هێزەکانمان لە بەرزاییەکانی عەفرین چالاکی گەورە و کاریگەریان لەدژی گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران و بریندارکران.
هێزەکانمان لە ڕۆژانی داهاتوودا بە فراوانی زانیاری زیاتر لەبارەی چالاکیەکانەوە بە بەڵگەوە بڵاودەکەنەوە."
ف.ق