هەسەدە، ئاماری ٢٣ ڕۆژی شه‌ڕی عه‌فرینی بڵاوكرده‌وه
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەده، ئاماری هێرشی ٢٣ ڕۆژی ڕابردووی سەر عەفرین و شه‌ڕ و به‌رخۆدانی بڵاوکردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەده، ئاماری هێرشی ٢٣ ڕۆژی ڕابردووی سەر عەفرین و شه‌ڕ و به‌رخۆدانی بڵاوکردەوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان، ۱٨۰ هاوڵاتیی سیڤیل شەهید بوون و ٤۱۳ هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون. هه‌سه‌ده ئاشكراشی كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا ۹٨ شەڕڤان شەهید بوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی هه‌سه‌ده، ٨٦۲ کوژراوی سوپای تورکیا و چەتەکان پشتڕاست کراوەتەوە و زۆر ئامێری سەربازیش تێکشکێنراون.
ڕاگەیەنراوی هەسەدە:
هێرشی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە توندڕه‌وه‌کان بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە کاتژمێر ۱۷:۰۰ی ڕۆژی ۲۰ی کانوونی دووه‌م/۳۰‌ی بەفرانبار دەستی پێکردووە و هەتا ئه‌مڕۆ ۱۲‌ی شوبات/۲۳ی ڕێبەندان، بێ ناوبڕ بەردەوامە. ئەنجامی شەڕەکان تا ئه‌مڕۆ بەو شێوەیەیە:
ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی شه‌هیدبوون
دوژمن بە چەکی قورس و فڕۆکە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سیڤیلی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا ۱٨۰ هاوڵاتی کە زۆربەیان ژن و منداڵن شەهید بوون. ناوی سەرجەم شەهیدان لە بەڵگەنامەکانی نەخۆشخانە تۆمارکراوە.
ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی برینداربوون
لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان، ٤۱۳ هاوڵاتی بریندار بوون و ناوی هەموو برینداران لە بەڵگەنامەکانی نەخۆشخانه‌دا تۆمار کراوە.
شه‌هیده‌كانی ئێمه
لە بەرخۆدانی قارەمانانە و شەڕی ڕووبه‌ڕووی شەڕڤانانی ئێمە لەدژی هێرشكاراندا ۹٨ شەڕڤان شەهیدبوون و سەرجەم شەهیدان بە مەڕاسیمی سەربازی بە خاک سپێردراون.
كوژراوانی دوژمن
لە شەڕه‌كان و چالاکییه‌كانی هێزەکانی ئێمەدا، ٨٦٢ سەربازی سوپای تورکیا و گرووپه تێرۆریستییه جیهادییەکان کوژراون. ئەوە ئەو ئامارەیە کە هێزەکانمان لێی دڵنیا بوونەتەوە.
هێرشی ئاسمانی
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ٦٦٨ جار هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی جه‌نگی ئەنجامداوە و بە هەڕەمەکی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانیان بۆردومان کردووە. لە ئەنجامدا خانوو، وێستگەی ئاوی خواردنەوە، خوێندنگە و شوێنی بەخێوکردنی مریشک وێران كراون.
هێرش به كۆپته‌ر
كۆپته‌ره‌كانی سوپای تورکیا ١٦ جار هێرشیان ئەنجامداوە و لەو هێرشانەشدا هەرێمی سیڤیل و خانووی هاوڵاتیان بە ئامانج گیراون.
تۆپباران به چه‌كی قورس
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، ٢ هه‌زار و ٦٤٥ جار بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس و تانک، هێرشی هەرێمەکەیان کردووە.
شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو
هێزەکانی ئێمە ٤٠٩ جار لەگەڵ دوژمن ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ۱۰٨ جاریش كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕی قورس و ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ستنه‌خراوه.
خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه
هێزەکانی ئێمە ٢ كۆپته‌ری سوپای تورکیایان خستۆتە خوارەوە کە یەکێکیان لە جۆری كوبرا و ئەوەی دیكه‌شیان له جۆری سكۆرسكی-یه كه بۆ گواستنەوەی سەرباز به‌كارده‌هێنرا. لە هەردوو كۆپته‌ره‌كه ۱۱سەربازی تورکیا کە پلەداریشیان تێدایە کوژراون.
هەروەها هێزەکانی ئێمە فڕۆکەیەکی سیخووڕی جۆری درۆنه و فڕۆکەیەکی سیخووڕی جۆری بەیرەقداریان خستۆته‌خواره‌وه.
ئه‌و تانك و پانزێرانه‌ی تێكشكێنراون
هێزەکانی ئێمە ٥١ ئامێری سەربازیی وەک تانک، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشکاندووە و گورزیان لە ١٥ی دیکەش داوە کە تانک و زرێپۆش‌ـیان تێدایە.
ش. م