هەسەدە ئه‌نجامی شازدەمین ڕۆژی «بەرخۆدانی سەردەم»ی ڕاگه‌یاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئەنجامنامهی شەڕی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی عه‌فرین هه‌رێمی فوراتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرده‌وه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئەنجامنامهی شەڕی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی عه‌فرین هه‌رێمی فوراتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرده‌وه.
هەسەدە ڕایگەیاند کە ڕووداوه‌كانی ئەمڕۆ (٤ی شوبات\١٥ی ڕێبه‌ندان)ی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» بەم شێوەیە بووه:
ماباتا
شەڕڤانانی هەسەدە ڕۆژی شەممه کاتژمێر ٣، چالاکییه‌كیان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و لەو چالاکییه‌دا تانکێکی سوپای تورکیایان تێك‌شكاند و سەربازانی ناو تانکەکەش کووژران.
شه‌را
هێزەکانی هەسەدە شه‌وی ڕابردوو، کاتژمێر ٩ تۆپهاوێژێكی سوپای تورکیای داگیركه‌ر و فڕۆكه‌یه‌كی، نزیک گوندی عەرەبوێرانی كرده ئامانج. دواتر شەڕ لە ناوچەکەدا بەرفره‌وان بوو و گه‌یشته گوندی دیکماداش و بافلوون. چه‌ندین كاتژمێر شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو.
بلبلێ
شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر ١٠، گوندی شێخورز هێرشێكی سه‌ختی كرایه‌سه‌ر. لە گوندی عوبەیدانیش شەڕێكی سه‌خت لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده ڕوویدا. فڕۆکەکانی دوژمن ٦ جار ئەو گوندەیان بۆردومان کرد.
لە کاتژمێر ٣ بەرەبەیانی، جاریکی دیکە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیدە هەوڵیان دا کە دەربازی گوندی شێخورزێ بن، هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و له هه‌رێمه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه و تا به‌یانی به‌رده‌وام بوو. فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا چەندین جار ناوچەکەیان بۆردومان کرد.
دوای تێکشکاندنی ئەو دوو هێرشە، لە کاتژمێر ١ی دوای نیوه‌ڕۆدا، سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیده جارێکی دیکە هەوڵیان دا دەربازی گوندی شێخورزێ و گوندی بلیلكا بن. شەڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه و شەڕێکی سه‌خت هاته ئاراوه کە تاکو ئێستاش بەردەوامە. له هه‌مان كاتدا، ئه‌و هێزانه‌مان كه گرده‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌ردوو گونده‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه، له گوندی عه‌لی كه‌را بلدۆزهرێكیان تێك‌شكاند كه ڕێگه‌ی بۆ سوپای توركیا دروست ده‌كرد.
شیێ\ماباتا
سوپای توركیای داگیركه‌ر و ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده، بۆمبی ڕووناكییان هه‌ڵدایه گونده‌كانی خه‌لیل و ئالكانا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان خۆیان له ترس بپارێزن.له ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو گونده‌كه، شه‌ڕی سه‌خت ڕوویدا.
جندرێس
ناوەندی ناوچەی جندرێس و گوندەکانی به چه‌كی قورس تۆپباران کران. هه‌روه‌ها گوندی حەمامێ لە لایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیاوە بەخەستی تۆپباران کرا.
سوپای تورکیا و ڕێكخراوی ئەلقاعیدە هەوڵیاندا لە لای گردی قازقالی و گردی شەهید سەیدۆ پێشڕه‌ی بکەن، به‌ڵام شەڕڤانان پێشیان پێ‌گرتن و پاشه‌كشه‌یان پێ كردن.
كۆبانێ
سوپای تورکیای داگیركه‌ر، لە گوندی سووسکێ-ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كرده ئامانج و زیانیان پێگه‌یاند. هێزه‌كانمان یه‌كسه‌ر ده‌ستوه‌ردانیان كرد و وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه. له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توریا به دۆشكه شه‌ڕ هاته ئاراوه.
ش. م