هەسەدە ئەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوەی شەڕی ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە بە بەیان نامێکی فەرمی ئەنجامەکەنی شەڕ لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوەی عەفرینی ئاشکرا کرد؛

هەسەدە ڕایگەیاند ؛شەڕڤانانمان هلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوە وژمارێکی بەرچاو سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

(ڕاجؤ)

لە گوندی قودێ،شەڕڤانان هیلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان خستە خوارەوە.

فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ناوچەی ڕاجۆیان  بۆردمان کرد کە لەم بۆردمانە فڕنی گەورەی نانی ڕاجۆ کرایە ئامانج و زیانی گەورەی پێکەیشتووە ،بەجۆرێک کە فڕنەکە بەتەواوی لەکار کەوت.

لە کاتژمێر٢ی دوانیوەرؤ لە نزیک گوندی قودێ شەڕڤانان بۆڵدەزێرێکی سوپای تورکیایان کردە ئامانج وبەتەواوی تێکیان شکاند.

دوێنێ ئێوارە لە کاتژمێر ٤دا گوندی جێکا بە خەستی تۆپ باران کرا،هاوکات گوندی قودێ-ش بەفرؤکە کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ لە گوندی قودی لە کاتژمێر ٩ی بەیانیەوە شەڕێکی دژوار لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و سوپای تورکیا هاتە ئاراوە کە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارێکی زۆر سەرباز وچەتەی تورکیا کوژران.

لە کاتژمێر ١ی دوانیوەرؤ لە گوندی قودێ هێلیکۆپتەرەکانی سەپای تورکیا ناوچەکەیان تۆپ باران کرد.

(شێی)

دوێنێ لە کاتژمیر ٣ی پاس نیوەڕۆ لە گوندی حاج بیلال لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیادا شەڕهاتە ئاراوە کە لە ئەنجامدا ژمارێکی زۆر سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژران.

کوژرانی ٢٥ چەتە پشت ڕاس کراوەتەوە.

کاتژمێر ٤ی دونیوەڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی "ئەشکەفتا وتورموش-یان بۆردمان کرد کە لە ئەنجامی ئەو بۆردمانەدا دەرکەوت کە لە گوندی ئەشکەفتا کۆمەڵکوژی ڕویداوە و یەک بنەماڵە بونەتە ئامانجی فڕۆکە،دواتر تەرمەکانیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەرهێنراون.

لە کاتژمێر ١و٤٥ دەقەی پاش نیوەڕو فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەی شێی-یان بۆردمان کرد.

شەڕڤانان لە نزیک گوندی حاجی بیلال چالاکیێکیان ئەنجام دا ولە ئەنجامدا پانزێڕێکی سوپای تورکیایان تێکشکامد.

(جندرێس)

لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆدا گوندی "ئاخ چلێ" چەندین جار بەفڕۆکە بۆردمان کرا ،هەروەها گوندی کانی گەوەرکێ بەچەکی گران تۆپ باران کرا،

چەندین شوێنی چیای بریقەدار-ی گوندی حەمامێ بە چەکی قورس تۆپ باران کرا.

لە دیمەنەکاندا دەرکەوت کە تانکەکانی تورکیا لە ناوکەمپی پەنابەرانی ئاتمی، گوندەکانی دێربەلوت،ئاخچەلێ ەنزیک گەندی خەلیل تۆپ باران ئەکەن و سوپای تورکیا دانیشتوانی ئەو کەمپەی وەک قەڵگانی مرۆیی بەکار هاوردووە.

لە گوندی حاجی ئەسکەندەر لە نێوان شەڕڤانان وسەربازانی سوپای تورکیا شەڕێکی دژوار ڕویدا.

(شێرا)

سوپای تورکیا بە خەستی گوندە ئیزەدییەکانی بافلۆنێ و عەرەب وێرانیان تۆپ باران کرد.

لە کاتژمێر ١ی دوا نیوەڕۆدا سوپای تورکیا هێڵی باڵاوکردنەوەی ئاوی خواردنەوەی گوندی 'متینا-یان تۆپ باران کرد لە لەئانجامدا زیانێکی زۆر گەێشتە ئەو شوێنە.

کاتژمێر ١ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ماڵێکیان کردە ئامانج ولە ئەنجامدا یەک کەس شەهید و٢ کەسی دیکە بریندار بوون.

(بلبلێ)

لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندی قستێل خدریا-یان کردە ئامانج.

لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە تاکو ئیستا شەڕێکی دژوار لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا لەئارادایە.

لە کاتژمێر ١١ فڕۆکەشەڕکەرەکان بەسەر ئاسمانی عەفریندا ئەگەڕان.

٤ گولە تۆپ بەرگوندی موسانکێ-ی عەفرین کەوت.