هەسەدە: لە ماوەی هەفتەیهكدا ١٣٠ سەربازی تورکیا کوژراون
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئاماری هەفتەی ڕابردووی «بەرخۆدانی سەردەم»ی عهفرینی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: لە ماوەی ههفتهیهكدا ١٣٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئاماری هەفتەی ڕابردووی «بەرخۆدانی سەردەم»ی عهفرینی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: لە ماوەی ههفتهیهكدا ١٣٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
لە ڕاگەیهنراوەکەی هەسەدەدا هاتووە: سەرەڕای کوژرانی ١٣٠ سەربازی سوپای تورکیا چەندین تانک، پانزێر و ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکیا تێکشكێنراون.
دەقی ڕاگەیهنراوهكه:
- لە ١شوبات\١١ی ڕێبهندان، لە نزیک گوندی زەهرێ لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای تورکیادا شەڕ ڕوویدا، لە ئەنجامدا ٢٠ سهربازی سوپای تورکیا کوژران.
- لە ١شوبات\١١ی ڕێبەندان، لە گوندی قورنێ شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێكی سوپای تورکیایان تێکشکاند. لە ئەنجامدا سەربازانی ناو ئۆتۆمبێلهكه کوژران.
- لە ٣ی شوبات\١٣ی ڕێبەندان، لە گوندی ههفتارۆ شەڕڤانان تانکێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند.
- لە ٣ی شوبات\١٣ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا و چهتهكانی گوندی شێخۆرزێ-یان تۆپباران کرد.
- لە ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبەندان، لە نزیک گوندی ئەبودانێ شەڕ لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای تورکیای داگیركهر ڕوویدا، لەهەمان ڕۆژدا ٦ هێرشی ئاسمانی کرایە سەر گوندی ئەبودانێ.
- لە ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبەندان، لە دەوروبەری گوندی شێخۆرزێ، كاتژمێر ٣:٠٠ لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا شەڕهاتە ئاراوە و لە هەمان کاتدا گوندی شێخۆرزێ کرایە ئامانجی فڕۆکە جهنگییهكانی سوپای تورکیا.
- لە ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبەندان، لە دەوروبەری گوندی شێخۆرزێ و بلێلكا لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای تورکیا شەڕێکی سهخت هاتە ئاراوە.
- لە ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبەندان، لە نزیک گەندی عەلی کەرا بلدۆزهرێكی سوپای تورکیا تێکشکێنرا.
- لە ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبەندان، سوپای داگیرکەری تورکیا بە خەستی گوندی قهستهل خدریا-یان تۆپباران کرد.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، شەڕڤانان لە گوندی شلتههت لە دژی مۆڵگهیهكی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی تورکیا کوژران.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا گوندی چۆلاقا خدریا-یان تۆپباران کرد، لەئەنجامی ئەو تۆپبارانهدا خانوویهك بەتەواوی ڕووخا.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، شەڕڤانان لە گردی بوکێ مۆڵگەی سەربازانی سوپای تورکیایان بە چەکی «ئاڕ بی جی» کردە ئامانج و ٥ سهربازی سوپای تورکیا کوژران.
- لە ٦ی شوبات\١٦ی ڕێبەندان سوپای تورکیا بە چەکی قورس گوندی جهلا-یان کردە ئامانج.
- لە ٦ی شوبات\١٦ی ڕێبەندان، لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای تورکیا لە گوندی شێخۆرزێ شەڕێکی سهخت ڕوویدا، لە ئەنجامدا ژمارهیهكی بەرچاو لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران و پانزێڕیکی BMBی سوپای تورکیاش تێکشکێنرا.
- لە ٧ی شوبات \١٧ی ڕێبەندان، گوندی قهستهل خدریا بووە ئامانجی هێرشی تۆپخانهكانی سوپای تورکیا.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، سوپای داگیرکەر بە ئامانجی داگیرکردنی گوندی شێخۆرزێ هێرشێکی بەرفرهوانیان دەست پێکرد و ڕووبهڕووی وهڵامی شەڕڤانان بوونهوه و لە ئەنجامدا بە دەیان سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
- لە ٦ی شوبات\١٦ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا بۆمبی گازی بهكارهێنا، له ئهنجامدا ههناسهی شهڕڤانانی ئێمه تهنگ بوو، زانرا كه بەوهۆیەوە ٢٠ چهتهش توشی هەناسەتهنگی بوون.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، لە گوندی تۆبهلا شەڕڤانان لە دژی سوپای تورکیا چالاکییهكیان ئهنجامدا، لەو چالاکییەدا گردەکە ڕزگار کرا و ژمارهیهكی زۆر لە سەربازانی تورکیا کوژران و بریندار بوون.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، شەڕڤانان گوندی باخچە-یان لەسەر سنووری عەفرین ڕزگار کرد.
- لە ٧ی شوبات\ ١٧ی ڕێبەندان، گردی گوندی کوڕێ لە نزیک گوندی قوڕنێ شەڕێکی سهخت ڕووید. لەو شەڕەدا ژمارهیهكی زۆر لە سهربازانی سوپای تورکیا کوژران که كوژرانی ٥ سەرباز پشتراست کرایەوە و٢٠ تهرمی سەربازهكانیش لە مەیدانی شەڕەکهدا بەجێماون.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، شەڕڤانان دەستیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێكی سوپای تورکیادا.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، شەڕڤانان تانکێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند.
- لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبەندان، شەڕڤانان بهرهو ڕووی هێرشێکی سوپای تورکیا بوونهوه لە گوندی شێخۆرزێ و لە ئەنجامدا ٢٧ سەربازی تورکیا کوژران.
- لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبهندا، سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی کۆتانا-یان کرد و لە ئەنجامدا زیانێکی مادی زۆر به گوندهكه گهیشت.
- لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبهندان، گردی کەڤرێ کەر بووە ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا.
- لە ١ی شوبات\ ١١ی ڕێبەندان، شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێكی سوپای تورکیایان لە نزیک کەڤرێ کەر کردە ئامانج.
- له ٢ی شەبات\١٢ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا گوندی عەلی بەگ و مۆسهكا-یان کردە ئامانج.
- لە ٢ی شوبات\ ١٢ی ڕێبەندان، فڕۆکە جهنگییهكان ناوەندی ڕاجۆیان بۆردومان کرد. لە هەمان ڕێكهوتدا، سوپای تورکیا ٨ تۆپی ئاراستەی ناوەندی ڕاجۆکرد. لە کاتژمێر پێنجدا جارێكی دیکە فڕۆکەكان ناوەندی ناوچهی ڕاجۆیان بۆردومان کرد.
- لە ٢شوبات\١٢ی ڕێبەندان، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا چیاکانی گوندی چۆبانێ-یان بۆردومان کرد.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، لە میانهی وهڵامدانهوهی تۆپبارانهكانی سوپای تورکیا، شەڕڤانان ٤ سەربازی تورکیایان کوشت کە یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندهیهكی باڵای گرووپی «شوهەدا بەدر» بوو.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، لە گردی کەڤرێ کەر شەڕێکی سهخت لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای تورکیا ڕوویدا.
- لە ٣ی شوبات\ ١٣ی ڕێبەندان، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی جهلا، چانیكا، چەقماقا و چیای بێلا-یان بۆردومان كرد.
- لە ٣ی شوبات\١٣ی ڕێبەندان، ٤ گوله هاوەن بەر ناوەندی شاری ڕاجۆ کەوتن.
- لە ٥ی شوبات\١٥ رێبەندان، سوپای تورکیا بەخەستی گوندی خلالكا-یان تۆپباران کرد.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، بەخەستی ناوچەی ڕاجۆ تۆپباران کرا.
- لە ٦ی شوبات\١٦ی ڕێبەندان، لە گوندی دیکمەداش شەڕ لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیادا ڕوویدا.
- لە ٦ی شەبات\١٦ی ڕێبهندان، زیاتر لە ٣٠ گوله تۆپ بەر گوندی مۆسهكا و ناوەندی ناوچهی ڕاجۆ کەوتن.
- لە ٧ی شوبات \١٧ی ڕێبەندان، لە گوندی بلێلكا سوپای تورکیا بەنیاز بوون پێشڕەوی بکەن، بهڵام ڕووبهڕووی وهڵامی شەڕڤانان بوونەوە و هێرشهكهیان تێكشكێنرا.
- لە ٨ی شوبات \١٨ی ڕێبەندان، لە گوندی ئهلبیسكێ لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانان تانکێکی سوپای تورکیا تێکشکێنرا.
- لە ٨ی شوبات \١٨ی ڕێبەندان، لە نزیک گوندی کەڤرێ كهر شەڕڤانان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
- لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبەندان، ١٣ گولە تۆپ بهر ناوهندی ناوچهی ڕاجۆ كهوتن.
-لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبهندان، هەردوو گوندی مۆسهكا و هۆپکا بە خەستی تۆپباران کران.
- لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبەندان، گوندەکانی جهلان و چەقماقا بە خەستی تۆپباران کران.
- لە١ی شوبات\١١ی ڕێبەندان، شەڕڤانان لە دژی خاڵێکی سوپای تورکیا لە نزیک سایلۆی گەنم چالاکییان ئەنجامدا و گورزێکی قورسیان لە سوپای تورکیا دا.
- لە ١ی شوبات\١١ی ڕێبەندان، لە گوندی كهجرین شەڕڤانان به مووشهك مۆڵگەی چەتەکانیان كرده ئامانج.
- لە باشووری ماریح، شەڕڤانان ٢ تانکی سوپای تورکیایان كرده ئامانج.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، لە نزیک کەلجبرین ٤ ناوەندی سوپای تورکیا کرانه ئامانج.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، شەڕڤانان لە دهوروبهری ماریح ٩ ناوەندی سەربازییان كرده ئامانج.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، لە نزیک بەنداوی شەهبا لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا شهڕ هاته ئاراوە.
- لە ٢شوبات\١٢ی ڕێبەندان، شەڕڤانان ٢ سەربازی سوپای تورکیایان کوشت. دواتر ناوچەکە تۆپباران کرا.
- لە٣ی شوبات\ ١٣ی ڕێبەندان، لە گوندی مهحملا شەڕڤانان تانکێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند و سەربازانی نێو تانکەکەش کوژران.
- لە ١ی شوبات\١١ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا مزگەوتی جندرێس-یان تۆپباران کرد.
- لە ٢ی شوبات/١٢ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا ناوەندی جندرێس و گوندی حەمام-یان بەخەستی تۆپباران کرد.
لە هەمان رێکەوتدا لە نیوەشەودا گەڕەکی ڕۆژئاوای جندرێس تۆپباران کرا.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای تورکیا، لە گوندەکانی ئەشکا-ی ڕۆژئاوا، حەمامێ و چیای بهیرهقدار شەڕێکی سهخت هاتە ئاراوە، فڕۆکە جهنگییهكانیش ناوچەکەیان بۆردومان کرد.
- سوپای تورکیا کوندی حهمام-ی تۆپباران کرد.
- لە دەوروبەری گردی قازقلی و گردی شەهید سەیدۆ لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیای داگیركهر شەڕێکی سهخت ڕوویدا.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، شەڕڤانان لە گوندی ههسیركێ تانکێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند و سەربازانی نێو تانکەکەش کوژران.
- لە گوندی موحەمەدیە فڕۆکەسیخووڕییەکانی سوپای تورکیا بەسەر ناوچەکەدا سوڕانهوه.
- لە دێربهلووتێ تانکێکی سوپای تورکیا لە لایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنرا.
- گوندی سندیانكێ له لایهن سوپای توركیای داگیركهوه تۆپباران كرا.
- ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، لە گوندی حەمام ئۆتۆمبێلێكی سوپای تورکیا تێکشکێنرا.
- ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا گۆڕستانی شههید سەیدۆیان لە چیای قازقلی بۆردومان کرد.
-٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، شەڕڤانان چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و گورزی قورسیان لێ دان.
- لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبەندان، لە نزیک چیای بهیرهقدار لەنێوان گوندەکانی حەمامێ و ئاشکا شەڕێکی سهخت هاتە ئاراوە.
- لە ١ی شوبات\١١ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا گوندەکانی بافلوونێ، دیکمەتاش، عەرەبوێران-یان بەخەستی تۆپباران کرد.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا گوندی دێرسوان، عەرەبوێران، چیای بافلوونێ، ڤیلات ئهلقادی-یان بە خەستی تۆپباران کرد.
- له ٣ی شوبات\١٣ی ڕێبهندان، شەڕڤانان بلدۆزهرێكی سوپای تورکیایان تێکشکاند.
- لە ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبەندان، لە گوندی شلتههت شەڕڤانان لە دژی سوپای تورکیا به مووشهك چالاکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٤ سەرباز کوژران و٤ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، شهڕڤانان به مووشهك گوندی قهستهل جندۆ-یان كرده ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی تووندیان لە سوپای تورکیا دا.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، لە گوندی دیكمهتاش شەڕێکی سهخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا هاتە ئاراوە.
- سوپای تورکیا گوندەکانی مەیدانکێ و چهما-یان كرده ئامانج.
-لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبەندان، شەڕڤانان گورزێکی تووندیان لە سوپای تورکیا دا و لە ئەنجامدا ٦ چهته کوژران.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، گوندەکانی باسوفانێ وبرج حەیدەرێ تۆپباران کران و زیانی مادی زۆری لێكهوتهوه.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوەندی شیێ-یان تۆپباران کرد.
- لە ٥ی شوبات\١٥ی ڕێبەندان، لە گوندی حاجی بیلال شەڕێکی سهخت لهنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا ڕوویدا. لە ئەنجامدا ٨ سەربازی تورکیا کوژران.
- لە ٦ی شوبات\١٦ی ڕێبەندان، نیشانشكێنێكی ئێمه لە گوندی ئیزاحا و لە نزیک گوندی خەلیل گولكۆ، ٢ سەربازی تورکیای كرده ئامانج.
-لە ٦ی شوبات\١٦ی ڕێبەندان، شەڕڤانان لە گردی ئیزاحا چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و ٧ سەربازی تورکیا کوژران.
-لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبەندان، لە نزیک گوندی خەلیل گولکۆ شەڕڤانان چالاکییان ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلێكی دۆشکهههڵگری سوپای تورکیایان تێکشکاند. لە ئەنجامدا ١١ سەربازی تورکیا کوژران.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبەندان، سوپای تورکیا قوتابخانەی مەیدانکێی تۆپباران کرد.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی رێبەندان، سوپای داگیرکەر ناوەندی ئاوی عەفرینیان بۆردومان کرد و زیانی زۆریان بەو ناوەندە گەیاند.
- لە ٨ی شوبات\١٨ی ڕێبەندان، شەڕڤانان جموجۆڵی سوپای تورکیایان کردە ئامانج.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، گرووپێك چەتەی سەر بە سوپای تورکیا هەوڵیاندا دەربازی گرێ سپی بن، بهڵام ڕووبهڕووی وهڵامی شەڕڤانان بوونەوە، لە ئەنجامدا ٤ چەتە کوژران و ئەوانی دیکەش بەرەو دیوی تورکیا ههڵاتن.
- لە ٤ی شوبات\١٤ی ڕێبەندان، لە گوندی سۆسك-ی ڕۆژئاوای گرێ سپی ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیان کرایە ئامانجی هێرشی سوپای تورکیا و زیان بەر ئۆتۆمبێلهكه کەوت. شەڕڤانانی هەسەدە بە چەکی دۆشکه وهڵامی سوپای تورکیایان دایەوە.
- لە ٧ی شوبات\١٧ی ڕێبهندان، سوپای تورکیا بە تانک و تۆپ گوندی زۆرمخاریان کردە ئامانج.
- لە ٢ی شوبات\١٢ی ڕێبەندان، چەتەکانی قهڵغانی فورات و سوپای تورکیا گوندی ئەلهۆشهریه-یان کردە ئامانج و شەڕڤانانی هەسەدە وهڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە.
ش. م