هەسەدە: گوندی شێخورزێ و گردەکانی دەوروبەریمان له‌ داگیركه‌ران پاك كرده‌وه‌

فەرماندارەتیی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە، پاک کردنەوەی گوندی شێخورزێ و گرده‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕاگه‌یاند.

فەرماندارەتیی هه‌سه‌ده‌ ده‌رباره‌ی پاك كردنه‌وه‌ی گوندی شێخورزێ و گردەکانی دەوروبەری ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردوە.

«یەکینەکانی پاراستنی گەل - یه‌په‌گه‌ کە له‌ پێکهاتە سەرەکییەکانی ناو هەسەدەیە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی شێخورزێ و گردەکانی دەوروبەری لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیدە بەرخۆدانێكی گه‌وره‌یان ئەنجامدا. سه‌ره‌نجام گوندی شێخورزێ و گردەکانی دەوروبەری بەتەواوی لە داگیرکەران پاک کرانه‌وه‌.»

 لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، فه‌رمانداره‌تیی هەسەدە پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هەموو فەرمانداران و شه‌ڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە كردووه‌ کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووه‌ لەو بەرخۆدانه‌ گه‌وره‌یه‌‌دا.

لە کۆتاییدا هەسەدە یادی دوو شەڕڤانی خۆی بە ناوەکانی «بۆتان عەفرین» و «وه‌ڵات حەلەب»ی بەرز ڕاگرت کە لە بەرخۆدانی گوندی شێخورزێ شه‌هیدبوون. هه‌سه‌ده‌ به‌ڵێنی دووپات كردۆته‌وه‌ کە تا دوادڵۆپی خوێن بۆ پاراستنی خاک و گەل درێژە بە تێکۆشان ده‌دات.

 

ش. م