دەستەی بەڕێوەبەری پارتیی یەکێتیی دێمۆكراتی - پهیهده، له بهیاننامهیهكدا داوا له ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بهپێی بڕیاری ١٩٧٠ لیژنهیهك پێكبێنێت بۆ لێكۆڵینهوه دهربارهی تاوانی جهنگ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە هێرش بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەتەکانەوە ئەنجام دراوە.
دهقی بهیاننامهكه:
«بهرخۆدانی مێژوویی عەفرین لە بهرانبهر هێرشی داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی قاعیدەی سەر بە تورکیا، زیاتر لە دوو هەفتەیه بهردهوامه. ڕژێمی تورکیا بە تۆپباران کردنی شاری کیلیس و ئەنجام دانی تەقینەوە لە ئهنقهره، لە هەوڵی زەقكردنهوهی بارودۆخی نائاساییە لەنێو سنوورەکانی خۆیدا، هەروەها لەم دواییەدا ههڵمهتی دهستبهسهركردنی لە دژی نەیارەکانی دهستپێكردووه، هەمووی نیشانەی ئەو بارودۆخەیە کە دهیهوێ دروستی بکات. لێرهدا ئەو لێدوانەی ڕاوێژکاری میت وەبیردێنینەوە کە گوتبووی: دەتوانین لە سووریاوە چەند موشەکێك ئاراستەی سنوورەکانی خۆمان بكهین، هەڵدانی ئەو مووشەکانەش دەبێتە هۆی دهستپێكردنی هێرشی سەربازی.
ڕژێمی تورکیا، تاوانی جهنگی ئەنجام داوە و دەبێ لێپرسینهوهی لهگهڵ بكرێت
یەکەمین ئامانجی ڕژێمی تورکیا ڕێگرتنە لە لهناوبردنی داعش و هێشتنەوەی وەک هەڕەشەیەک لەسەر هەرێمەکە. لەبەرئەوەی ههر جۆره چەکێکی قورسیان لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیل بەکارهێنا و زۆر کەسیان کوشت. تەنانەت سوودیان لەو چەکانەش وەرگرت کە بەپێی ىەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێنانیان قهدهغهیه. تەواوی یاسا و خاڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان پێشێل کرد. زیاتر لە ١٥٠ هاوڵاتی شەهید و ٣٠٠ هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون. زۆرینەی گیانبەختکردووانی سیڤیل لە ژنان و منداڵانی پەنابەر پێکهاتوون. دەوڵەتی تورکیا لە هێرشەکانی دوو هەفتەی ڕابردوویدا تاوانی شەڕی ئەنجام داوە و کردەوەکانی لە دەرەوەی بەها ئەخلاقییەکان بووە. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، پێویستە لە بهرانبهر ئهو هێرشانە، بەپەلە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بهپهله وەخۆ کەون.
ئێمە وەکوو دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە، تەواوی ئەو قسانەی ڕژێمی تورکیا بۆ ڕەوایهتیدان به هێرش و پەلامارە داگیرکارییەکانی، وەدرۆ دەخەینەوە. دەزانین کە هەسەدە-ش بە لێدوانێک ئەو قسانەی ڕەت کردۆتەوە. بهرخۆدانی عەفرین سەردەکەوێ. باوەڕیمان بە سەرکەوتن لە فیداکاری هاوڕێیانی شەهیدمان کە گیانی خۆیان لە پێناوی ئازادی دا بەخشی، وەدەست دەخەین. ڕایدهگهیهنین کە پێویسته نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بێت به یەک بە یەکی ئەو ڕێککەوتنانەی تایبەتن به تاوانی جهنگی و بەپێی پەیمانی جنێف، ڕژێمی تورکیا و هەردوو گرووپی داعش و نووسرە دادگهیی بکات. پێویسته هێزە نێونەتەوەییەکانیش لەسەر ئەو بابەتە هەنگاوی کرداری بنێن و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبهجێ بكهن. بە تایبەتی پێویسته ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا هەڵسوکەوت بکەن. هێرشبەران، هاوڵاتیانی سیڤیل و پەنابەرانیان کۆمەڵکوژ کردووە و تهرمی قوربانییەکانیشیان شێواندووە. هەروەها مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانیان کردۆتە ئامانج و شوێنەواری مێژوویی هەزاران ساڵەیان تێكداوه.
ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانە دەربارەی كردهوهكانی ڕژێمی تورکیا لە عەفرین، لیژنهیهكی لێكۆڵینهوه دروست بکات
ڕژێمی تورکیا بۆ هێرشە دڕندانهكانی، سوود لە داعش و نووسرە وەردەگرێت. هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت كه یاساکانی جهنگ و بەتایبەت یاساکانی ڕێگرتن لە جهنگ ڕێ بهوه نادهن. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین لیژنهیهكی تایبەت به لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان دەربارەی تاوانی جهنگ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ڕژێمی تورکیا لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە شار و دێهاتەکانی عەفرین ئەنجامی داوه دروست بكات. ئەو بانگەوازییە هاوتەریبە لەگەڵ خاڵی ١٩٧٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
بە هەموو هێزی خۆمانەوە بەرگری دەکەین
بەڵێن دەدەین بەو دەرفەتەی کە هەمانە پارێزگاری لە ئارامی، ئاسایش و ژیانێکی شایستەی هەموو گەلانی ڕۆژاوا و بە تایبەتی عەفرین بکەین. بۆ پاراستن سوود له هەموو دەرفەتێک وەردەگرین. تەواوی ڕێبازەکانی پاراستنی خۆیی بەکاردێنین و ئەوەی ئهمڕۆش هەسەدە لە عەفرین دەیکات هەر ئەوەیە. ئەوەش داواکاری بنەڕەتی تەواوی ئەو گەل و پارتیی و ڕێکخراوانەیە کە لە باکووری سووریا و عەفرین هەن. لەو چوارچێوەیەدا سوپاسی تەواوی ئەو هەوڵدان، چالاکی، ڕێپێوان، ناڕەزایەتی، کەمپەین و مانگرتنانەی هێزە دێموکراتییهكان لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەین. جارێکی دیکە هێرش و پەلامارەکانی ژێمی تورکیا و گرووپە چەتەکان لەسەر گەلانی ئاشتیخوازی عەفرین شەرمەزار دەکەین و پاڵپشتی خۆمان بۆ گەلانی خۆمان و هێزەکانی سووریای دێموکرات دووپات دەکەینەوە.
ش. م