چه‌ته‌كانی داعش له سوه‌یدا لایه‌نی كه‌م ٣٦ ژن و منداڵیان ڕفاند
چه‌ته‌كانی داعش له دژی شاری سوه‌یدای سووریا هێرشێكی ڕێكخراویان ئه‌نجامدا و لایه‌نی كه‌م ٣٦ ژن و منداڵیان ڕفاند.
چه‌ته‌كانی داعش له دژی شاری سوه‌یدای سووریا هێرشێكی ڕێكخراویان ئه‌نجامدا و لایه‌نی كه‌م ٣٦ ژن و منداڵیان ڕفاند.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند، هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ته‌كانی داعش هێرشێكیان له دژی شاری سوه‌یدا ئه‌نجامداوه و لایه‌نی كه‌م ٣٦ ژن و منداڵیان ڕفاندووه.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی كه ڕفێندراون له پێكهاته‌ی دورزی-ن. ماڵپه‌ڕی سوه‌یدا ٢٤ و ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریا ئاشكرایان كرد كه ڕفێندراوه‌كان پێكهاتوون له ٢٤ ژن و ١٤ منداڵ.
هه‌فته‌ی ڕابردووش دژی شاری سوه‌یدا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریادایه، داعش هێرشێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٢٥٠ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.
s.m