له ڕۆژی بیست و پێنجه‌مینی به‌رخۆدانی عه‌فرین، ڕۆژنامه‌وان باكی گوڵ و كامێرامان دلگه‌ش ئامه‌د چوونه ناوچه‌كانی بلبلێ، ڕاجۆ و گونده‌كانیان. له‌و شوێنانه گه‌ڕان كه شه‌ڕ تێیاندا سه‌خته. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان تۆمار كرد.
سوپای توركیای داگیركه‌ر ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه له وشكانییه‌وه ناتوانێ پێشڕه‌وی بكات. به بۆمبارانكردنی گونده‌كان ده‌یه‌وێ پێشڕه‌وی بكات، به‌ڵام به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له هه‌موو به‌ره‌كان به‌رده‌وامه.
گوندنشینانی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان به‌بڕیارن و گونده‌كانی خۆیان چۆڵ ناكه‌ن. عه‌فرینییه‌كان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركه‌ر زۆر توڕه‌ن و گونده‌كانی خۆیان ده‌پارێزن.
له ناوچه‌كانی بلبلێ و ڕاجۆ و گونده‌كانیان شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه و بۆمبارانیش به‌رده‌وامه. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا به ئۆبوس و تانكه‌كانی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌رانه. په‌لاماری گونده سیڤیلنشینه‌كانیان دا. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌و گوندانه بۆ په‌لامار هه‌ڵده‌بژێرێت كه سیڤیلی تێدا ده‌ژین.
ش. م