چەتە دیلەکەی داعش ؛ ئاوەها باسی هێرشەکانی سەر عەفرین ئەکات.

عەبدۆ ئیسماعیل ئەحمەد ئەو چەتەی داعشەیە کە لە کاتی هێرشەکانی سەر عەفرین لە لایەن شەڕڤانانەوە بەدیل گیراوە،

ئەو داعشە؛ دانی بەوە دانە کە دەوڵەتی تورکیا بەڵێنی پێداوون کە بە گرتنی عەفرین هەرێمەکانی عەزاز،جرابلۆس،باب و ئیدلێب یەک بگرنەوە و بیلکێنین بە تورکیاوە.

دان پێدانانی ئەو چەتەیە کە بەبرینداری کەوتبووە دەستی شەڕڤانان؛ جارێکی دیکە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین ئاشکرا ئەکات.

ئەو دیلە داعشییە  بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد؛ کە دەوڵەتی تورکیا بەڵێنی پێداوون کە بە گرتنی عەفرین  هەرێمەکانی عەزاز،جرابلۆس،باب و ئیدلێب یەک بگرنەوە و بیلکێنین بە تورکیاوە.

ئیسماعیل تەمەنی ٢١ ساڵە و خەڵکی گوندی لاتامنێ- حەمایە،

ئیسماعیل وتی کە باوکی لەبەر ئەوەی کە من لە لایەن ڕژیمەوە نەبرێم بۆ سەربازی بەڕیکردم بۆ ئیدلێب و لە ئیدلێب لە ڕێگای کوڕەمامەکانمەوە پێوەندیم بە گروپی جەیش ئەل عەزەو ودوای ٤ ساڵ شەڕ لە ناو گروپی جەیش ئەل عز لە باشوری ئدلێب لە گەل ڕژیمی سووریادا شەرم کردووە و دواتر ڕوی کردوە هەرێمی شەهبا و پێوەندی بە گروپی بەرەی نوسرەی دەستکردی تورکیاوە گرتووە. 

 

چەتەی داعش ئیسماعیل وتی: دەوڵەتی تورکیا بەتایبەت پێوەندی لە گەل گروپی ئەل نوخبەدا هەیە و هەمو هاوکاریێکیان ئەکات.

هەروەها وتی مانگانە ٤٥ هەزار لیری سووری واتا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی موچەمان پێ ئەدەن،ئیسماعیل ئاشکرای کرد؛ کە کەتێک من چومە هەرێمی جرابلۆس، عەزاز و باب هەمو چەکدارانی داعشی لێ بو.من یەکەمین جارمە کە ڕۆئەکەمە عەفرین.

ئیسماعیل وتی کە دەوڵەتی تورکیا ئەندامانی گوروپی نوخبەی لە چەندین شوێنی جیاوازدا کۆی یەککردووەتەوە،

ناوبراو ئەوەشی وت: کەلە هەرێمی حەما، حمس و ئێدلب وحەلەب ژمارێکی زۆر چەکدار هەیە  کە نێوانیان لە گەل دەوڵەتی تورکیا زۆرباشە.لە گوندی هەوار-ی کلس کۆبونەوەکانمان ئەنجام ئەدا و جیمان بویستایە ئامادەیان ئەکرد بۆمان.

ئیسماعیل ئاشکرای کرد؛لە کاتی وەرگرتنی موچە بەرپرسی ئێمە بە ناوی ئەبو عەما ئەچو بۆ تورکیا وموچەکانی ئێمەی ئەهێنا لە گەل خۆی، ئیسماعیل وتی:من چەند جار بە بەرپرسەکەمانم وت کە لاقێکی من کورتە ناتوانم شەڕ بکەم، بەڵام ئەو وتی کە کاتی هاوسەرگیری تۆ هاتووە و ئەگەر بەشداری ئەم شەڕە ببیت گەلێک قازانج بکەیت،بە باوەڕی من مەبەستی تاڵان و دزی بو.

ئیسماعیل وتی: بۆ ئەوەی کە دەس بە هێرشەکانمان بکەین لە بارەگاێکمان لە نزیک باب بەروە گودنی هاواری کلس بەرێ کەوتین. و بە ئێمەیان وت، ئێرا ناوچەی جندرێسە ، جوان ناێتە بیرم بەڵام کاتژمێر ٤ بەرەبەیانی بو لە سەر گردێک بوون و بەروە گوند بەرێ کەوتین، لەوێ کەوتینە ناو شەڕ و منبەهۆی بریندار بونمەوە لە هۆشی خۆم چوم و کاتێک کە هاتمەوە هۆش لە لایەن دو شەڕڤانەوە بە دیل گیرام و ئەوان منیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو چەتەی داعشە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی کە ئێمە لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیاوە بەڵێنمان پێدراوە بە گرتنی عەفرین  هەرێمەکانی عەزاز،جرابلۆس،باب و ئیدلێب یەک بگرنەوە و بیلکێنین بە تورکیاوە.