گه‌لانی باكووری سووریا له عه‌فرینن
هه‌زاران كه‌س كه پێرێ له شه‌نگال، هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتبوون، ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشتنه عه‌فرین.
هه‌زاران كه‌س كه پێرێ له شه‌نگال، هه‌رێمه‌كانی جزیر و فورات و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتبوون، ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشتنه عه‌فرین.
به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده، هاوڵاتیانی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی، ئه‌رمه‌نی، چه‌ركه‌س و نوێنه‌رانی گه‌لانی دیكه له شاره جیاجیاكانی ڕۆژئاوا\باكووری سووریا ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشتنه ناوه‌ندی هه‌رێمی عه‌فرین و له لایه‌ن گه‌لی عه‌فرین پێشوازییان لێ كرا. شه‌وی ڕابردوو به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ میتینگی پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆش به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س له ٧ ساڵییه‌وه تا ٧٠ ساڵی، میتینگێكی دیكه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو. ئاپۆڕای گه‌ل به دروشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «خۆمان ڕاگرت، به‌رخۆ ده‌ده‌ین»، «واحید، واحید، واحید، ئه‌لشه‌عب سووریا واحید»، «بكوژ ئه‌ردۆغان» پێداگرییان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی به‌رخۆدان كرده‌وه.
له دوای میتینگه‌كه، بڕیاره ئاپۆڕای گه‌ل ڕوو له ناوچه‌ی جندرێس بكات.
ش. م