گەلانی تربەسپی لەدژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەلانی ناوچەی ترسبەسپی سەر بە کانتۆنی قامشلۆی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
گەلانی ناوچەی ترسبەسپی سەر بە کانتۆنی قامشلۆی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم بارەگای کۆنگرەی ستار دەستیپێکرد. چالاکیەکە بە بەشداری گەلانی کورد، عەرەب، سوریانی و ئێزدی بە دروشمی دژی گۆشگیری دەستیپێکرد و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلا لەدژی داگیرکەری تورک لە حەفتانین پیشاندا.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم خوێندنگای سەرەتایی خەولا بۆ میتینگ گۆڕا. لەوێ ناسر یونس فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی جدوهەری قسەی کرد و وتی،"دەوڵەتی تورک سەرچاوەی تیرۆری جیهانە. دەیەوێت بە هەڕەشە و کۆمەڵکوژی سیاسەتی خۆی جێبەجێ بکات."
ناسر یونس ڕاشیگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە گۆشگەیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرش و کۆمەڵکوژیەکان، لەناوبردنی کوردان دەیەوێت بگاتە ئامانجی خۆی و وتی،"دەیەوێت کە بە سیاسەتی گۆشەگیری هزری ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ئاستەنگ بکات. لەبەرئەوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە."
ف.ق