یەپەگە هەلیکۆپتەرێکی تورکیای لە ناوچەی ڕاجۆ تێکشکاند

شەڕڤانانی یەپەگە هەلیکۆپتەرێکی کوبرای سوپای تورکیان خستە خوارەوە، کە بە سەر ئاسمانی گوندی قودەی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین-دا دەفڕی.

سوپای تورک، کە لە هێرشە زەمنییەکانیدا شکستی هێناوە و نەیتوانیوە پێشڕەویی بکات، ڕووی کردووەتە هێرشی ئاسمانیی و لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگیی و هەلیکۆپتەرەوە هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردوومان دەکات، شەڕڤانان-یش گورزیان لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیش دا و هەلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرایان خستە خوارەوە. چاوەڕوان دەکرێت لەوبارەوە یەپەگە زانیاری بڵاو بکاتەوە.

ناوەندی چاپەمەنی یەپەگە دیمەنی تێکشکاندنی هیلیکۆپتەرەکەی سوپای تورکیای بڵاو کردەوە .