ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و سهرچهتهیهكیش بریندار بوو
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، شهڕڤانهكانیان له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی شاری عه‌فرین چالاكییه‌كیان كردووه. له ئه‌نجامدا سه‌رچه‌ته‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بووه و چه‌ته‌یه‌كیش كوژراوه. -
باغۆز... دیمه‌نی پێشوازیی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له نه‌ورۆز
له گوندی باغۆز دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد، له دژی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستیان به دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش كرد و خیلافه‌تی داعشیان ڕووخاند. -
شه‌ڕڤانێكی برینداری شاری باب شه‌هید بوو
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانێكیان به ناوی سوهێل شێخۆ كه مانگی شوبات به‌هۆی هێرشی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا برینداربووبوو، شه‌هید بووه. -
یەکەمین خولی شەڕڤانانى عەرەب لە ناو یەپەژە کۆتایى پێهات
لە ئەکادیمیاى شەهید هەبوون عەنتەریە یەکەمین خولی راهێنان و پەروەدەى شەڕڤانە عەرەبەکانى یەپەژە ئەنجامدرا. خولەکە لە عەین عیسا بە ناوی شەهید زیلان حەلەب بەڕێوەچوو و لە رێوڕەسمێکى سەربازیدا کۆتایى پێهنێرا. -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری باب ده‌رباره‌ی هێرشی دوێنێی چه‌ته‌كانی داعش كه له ئه‌نجامدا ٧ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. ڕایگه‌یاند، تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه. -
لە منبج ٧ شەڕڤان شەهید بوون
چەتەکان لە منبج هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینى هێزەکانى خۆپاراستن و ٧ شەڕڤان شەهید بوون. -
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا: بۆ دادگه‌یی كردنی داعش پێویسته دادگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دابمه‌زرێت
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژاڤا) بانگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه بۆ دادگه‌یی كردنی چه‌ته بیانییه‌كانی داعش دادگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژاڤا دابمه‌زرێت. -
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا ٣ منداڵی ڕاده‌ستی شاندی ڕووسیا كرد
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژاڤا ٣ منداڵی ڕاده‌ستی شاندێكی حكوومه‌تی ڕووسیا كرد كه هاوڵاتیی ڕووسیان و له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون. -
لەعەفرین ٦چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕایانگەیاند لەچالاکیی هێزەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان لە مارە وعەفرین ٦ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران. -
لە عامودێ سەرکەوتنی قەسەدە بەسەرداعشدا پیرۆزکرا
لە شاری عامودێ-ی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قسەدە بەسەرچەتەکانی داعشدا پیرۆزکرا. -
قەسەدە مەراسیمی سەرکەوتنی بەرێوەبرد: تێکۆشان بەردەوامە
قەسەدە بە بۆنەی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی لەهەمبەرچەتەکانی داعشدا مەرسیمێکی بەڕێوەبرد. قەسەدە دەستنیشانیکرد کە ئەوان تێکۆشانی خۆیان لەدژی چەتەکان درێژەپێدەدەن. -
شەڕڤانانی قەسەدە ئاڵای سەرکەوتنیان لە باغۆز هەڵکرد.. نوێکراوەتەوە
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە،یەپەژە و یەپەگە ئالای خۆیان لەباغۆزهەڵکرد. -
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شه‌هبا منداڵێك كوژرا
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ناوچه‌ی ئه‌حداسی كانتۆنی شه‌هبا. منداڵێكی ته‌مه‌ن ٦ سالان كوژرا و ٣ منداڵیش بریندار بوون. -
له عه‌فرین و عه‌زاز ١٠ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ٣ چالاكیی هێزه‌كانیان له عه‌فرین و عه‌زاز ١٠ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون. -
قه‌سه‌ده له باغۆز ده‌ستی به‌سه‌ر برێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له گوندی باغۆزی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت. -
سوپای عێراق ڕێگەی بە ئێزدییە ئازادکراوەکان نەدا دەربازی شەنگال بن
گروپێکی تر لر هاووڵاتیانی ئێزدیی شەنگال کە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە لە دەستی چەتەکانی داعش لە باغۆز ڕزگارکرابوون، ویستیان بچنەوە شەنگال، بەڵام سوپای عێراق ڕێگەی لێکردن. -
قه‌سه‌ده باغۆزی به‌ته‌واوی ڕزگار كرد
قه‌سه‌ده گوندی باغۆزی به‌ته‌واوی ڕزگار كرد. هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وامه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا قه‌سه‌ده لێدوان بدات. -
منداڵێكی ڕزگاركراوی شه‌نگال: دایك و خوشكه بچووكه‌كه‌م له لایه‌ن داعش كوژران
منداڵێكی دیكه‌ی شه‌نگالی به ناوی ئایدن كه خه‌ڵكی گوندی حه‌ردانه، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی قه‌سه‌ده له دێره‌زۆر ڕزگار كرا. -
دوای ٨ ساڵ ئاگری نه‌ورۆز له ڕه‌قا كرایه‌وه
دانیشتوانی ڕه‌قا دوایین جار ساڵی ٢٠١١ له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا نه‌ورۆزیان پیرۆز كردبوو. دوای ٨ ساڵ ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه. -
عەفرینییەکان لە شەهبا نەورۆزیان پیرۆز کرد
گەلی عەفرین، کە بەهۆی داگیرکەریى دەوڵەتى تورکەوە کۆچیان بۆ شەهبا کردووە، لە شەهبا ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد. -
ئاگری نەورۆز لە کۆبانێ تاوەکو جزیر گەشێنرایەوە
لە کۆبانێى قەڵاى تێکۆشان لە دژی داعش، لە هەرێمى جزیر و زۆرێک لە ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستان ئاهەنگی پیرۆزکردنى نەورۆز بەڕێوەچوو و ئاگری نەورۆز بە شێوەیەکى شکۆمەندانە گەشێنرایەوە. -
له شه‌هبا نه‌ورۆز پیرۆز كرا
هاوڵاتیانی عه‌فرین كه به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ر له ساڵێك ئاواره‌ی ناوچه‌ی شه‌هبا بوون، له كه‌مپه‌كانیان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. -
له به‌ره‌ی باغۆز ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له به‌ره‌ی شه‌ڕی باغۆز ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه و نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. -
قه‌سه‌ده گوندی باغۆزی بچووكی ڕزگار كرد
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده گوندی باغۆزی بچووكیان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد. پاشماوه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له گردی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه گه‌مارۆ دراون. -
قه‌سه‌ده له دژی چه‌ته‌كانی باغۆزی خواروو ده‌ستی به هه‌ڵمه‌ت كرد
قه‌سه‌ده له دژی چه‌ته‌كانی داعش كه له ڕووبه‌رێكی ته‌نگی سه‌ر سنووری عێراق كۆبوونه‌ته‌وه، له گوندی باغۆزی خواروو ده‌ستی به هه‌ڵمه‌ت كرد.