هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەپەبەی دیلۆک دەستبەسەر کران

مستەفا تونچ هاوسەرۆکی ناوچەی مەزماخۆری دەم پارتی و هاوسەرۆکی دەبەپەی دیلۆک محەممەد ئۆزکان و هاوسەرۆکی ناوچەی مەزماخۆری دەبەپە موسلم دەنیژان دەستبەسەر کران.

مستەفا تونچ هاوسەرۆکی ناوچەی مەزماخۆری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکانی دیلۆک محەممەد ئۆزکان و هاوسەرۆکی ناوچەی مەزماخۆری دەبەپە موسلم دەنیژان دەستبەسەر کران. تونچ و ئۆزکان و دەنیژان لە کاتێکدا کە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا بوون، ڕاگیراون و دەستبەسەر کران.

زانراوە کە تونچ و ئۆزکان و دەنیژان براونەتە لقی TEM لە دیلۆک.