لە کۆپنهاگ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ستاند دانرا

لە شاری کۆپنهاگ بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی سێڤە ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.

جێی ئاماژەیە لە قەرەباڵغترین ناوچەی نیتۆرڤ ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا و ڕاگەیاندن، نامیلکە و بڵاڤۆک سەبارەت بە سیستەمی قڕکەری ئیمرالی لە نێو هاووڵاتیاندا دابەشکرا.