بە دیمەن

لە زانکۆی گۆتە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان چالاکی ئەنجامدرا

ژنانی گەنجی خوێندکاری زانکۆی گۆتەی فرانکفۆرت بە دابەشکردنی بڵاڤۆک و هەڵواسینی نووسین پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە سیستەمی قڕکەری ئیمرالیدا زیندانی کراوە ناساند.

گەنجانی خوێندکار لە زانکۆی گۆتەی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، بەڕێگەی بڵاڤۆکەوە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە نێۆ خوێندکارەکان و گەلدا دابەشکرد. لە شوێنە گشتیەکان کە هاتووچۆی جەماوەر زۆر بوون، بە ستیکەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شوێنەکانیان ڕازاندەوە.