لە کامپی واشۆکانی گۆشەگیری شەرمەزارکرا

کۆچبەران لە کەمپی واشۆکانی کانتۆنی حەسەکە، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا و دواتر میتینگیان ئەنجامدا.

ئەنجومەنی کەمپی قاشۆکانی بە سەرپەرشتی کۆنگرەی ستار خۆپیشاندانێکی ئەنجامدا.

بە سەدان کۆچبەری کەمپی واشۆکانی بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد و خۆپیشاندەران دروشمی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیان وتەوە.

لە دەروازەی کەمپەکەدا رێپێوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا. بەسیمە محەمەد ئەندامی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستار قسەی کرد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتی، "ئێمە هەروەها هەموو کردەوە نامرۆڤانانەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین."

بەسیمە محەمەد باسی ئەوەشی کرد کە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و قەدەغەی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلە. بەسیمە محەمەد باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان داوای ئازادی ئۆجالان دەکەن، بەڵام لەلایەکی دیکەوە هێرشی داگیرکەری لەدژی خاکی کوردستان زیاتر بووە.

میتینگەکە بە بەرزککردنەوەی دروشمی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک و پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی ئۆجالان کۆتایی هات.

ف.ق