شەنگال بۆردوومان کرا

فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک ناوەندی قەزای شەنگالی بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری قوبەی حەسەن مامانی لە قەزای شەنگال بۆردوومان کرد، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی تر ئاشکرا بکرێت.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٥ ی ئایار، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک ماڵێکی لە گوندی خەڵەف لە هەرێمی بارێی قەزای شەنگال بۆردوومان کرد.