سەربازانی تورک لە گەڤەر مناڵێکیان کوشت

ئۆتۆمبیلێکی گولەنەبڕی داگیرکەری تورک لە گەڤەر مناڵێکی ٥ ساڵە بەناوی (E. A.) دەشێلێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

ئۆتۆمبیلێکی گولەنەبڕی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی گەڤەر، لەسەر ڕێگەی نێوان گەڤەر و جولەمێرگ بەرەو شاری وان، مناڵێکی ٥ ساڵە بەناوی (E. A.) دەشێلێت، بەهۆیەوە مناڵەکە هەر لەوێ گیان لەدەست دەدات.

دواتر تەرمی مناڵەکە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی لە گەڤەر.