سوپای عێراق له شه‌نگال سێ رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیركرد
له ناحیه‌ی سنونێی شه‌نگال سێ رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیركرد كه رووماڵی ئاڵۆزییه‌كانی ئێستایان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌نووسانیشدا گیرا.
له ناحیه‌ی سنونێی شه‌نگال سێ رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیركرد كه رووماڵی ئاڵۆزییه‌كانی ئێستایان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌نووسانیشدا گیرا.
له ناحیه‌ی سنونێی شه‌نگال ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی كه سوپای عێراق ناویه‌تیه‌وه تادێت قوڵتر ده‌بێت. دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به فه‌رمانی حكومه‌تی كازمی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسایشی ئێزدخان كردبوو كه له ده‌وروبه‌ری سنونێ بچنه‌ده‌ره‌وه، ئاڵۆزی تادێت زیاتر ده‌بێت.
سێ رۆژنامه‌نووس كه بۆ رووماڵی ئه‌و دۆخه ئه‌ركداربوون، له ده‌وروبه‌ری سنونێ له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌ستگیركراون كارمه‌ندی رادیۆ چرا خه‌لیل شه‌نگالی، پێشكه‌شكار و په‌یامنێرانی چرا تی ڤی ئه‌میره سموقی و حه‌سونی خانه‌سۆرین.
ئه‌وه زانرا كه سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی هه‌ر سێ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا گرتووه و نازانرێت كه ئه‌وانی بۆ گوێ گواستوه‌ته‌وه.
ئاڵۆزی له سنونێ كه به فه‌رمانی حكومه‌تی كازمی ده‌ستیپێكردووه به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه سوپای عێراق له كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆریش هێزێكی گه‌وره‌ی به چه‌كی قورسه‌وه جێگیر كردووه.
هـ . ب