TUAY-DER:   پێویستە بەڕێز ئۆجالان و هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن

​​​​​​​TUAY-DER ڕایگەیاند، دەماک و پێداویستی پاککردنەوە بە زیندانیان نادرێت و پێویستە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر هەموویان ئازاد بکرێن.

کۆمەڵەی هاوکاریکردنی خانەوادەی زیندانیان لقی ئامەد (TUAY-DER) ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ماسک و پێداویستی پاککردنەوەی بە زیندانیان نادرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوا لە وەزارەت داد و بەرپرسانی حکومەت کرا بە پێی بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان بجووڵێنەوە.

هەروەها ئەوەخرایەڕوو، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لەناو ڕای گشتیدا بڵاوبووەتەوە، زیندانیانی سیاسی لە یاسای گۆڕینی سزادا ناتوانن سوود وەربگرن. گۆڕانکاریەک کە زیندانیە سیاسیەکانی تێدا نەبێت بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.

'پێویستە هەموو کەسێک دەنگی بەرزبکاتەوە'

لە ڕاگەیەنراوەکدا بۆ یەکگرتنی یەکسانی و بەشەرەف، بۆ ژیانێکی ئارام بانگەوازیەک ئاڕاستەی ڕێکخستنەکانی کۆمەلگای مەدەنی، پارتە سیاسیەکان، ڕیشسپی، ڕۆشنبیر و نووسەران کرا کە لەدژی ئەنجامدانی جیاوازی نێوان زیندانیان دەنگیان بەرز بکەنەوە.

هەروەها پێویستە سەرەتا بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان و هەموو زیندانیە سیاسیەکان بە زووترین کات ئازاد بکرێن. ڤایرۆسی کۆرۆنا بێ جیاوازی لەناو مرۆڤەکاندا بڵاودەبێتەوە. ئێمە داوای لە بەرپرسان دەکەین کە جیاوازی نەکەن و داواکاری ئازادی زیندانیان هەموویان قبوڵ بکەن."

ف.ق