ئومید: ئێمە خاوەنی هێزی گۆڕانکاری دیموکراتیکین!-١

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رایگەیاند کە تورکیا پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و ئەو پرۆسەیە بەردەوامە و وتی، "هەم وەک وڵات و هەمیش وەک گەل، ئێمە خاوەنی هێز و نەرمەوزەی گۆڕانکاری دیموکراتیکین".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید لە بەرنامەی تایبەتی میدیا خەبەر تی ڤی پەرەسەندنەکانی دوای هەڵبژاردنی هەڵسەنگاند و وتی، "لەناو مرۆڤەکاندا هیواهەڵچنین لەسەر دەرەوە هەیە، دەیانەوێت هەندێک کەس لە دەرەوە بێن و هەندێک شتیان بۆ بکەن. بەڵام هەموو کەس دەتوانێت خۆی بکاتە بەشێک لەو پرۆسەیەی گۆڕانکاری. دەمەوێت بە گەنجان، ژنان و گەلان بڵێم کە ئەو هێزەی تورکیا دەگۆڕێت ئێوەن".

ئومید ئەوەشی خستەڕوو کە بە هیوا هەڵچنین لە سەر دەسەڵات و چینە جیاجیان هیچ گۆڕانکارییەک نایاتە ئاراوە و وتی، "پێویستە زۆر باشتر تێکۆشان بکرێت، لە تێکۆشاندا خۆی بخوڵقێنێت و خۆی دروست بکات، بەوەش ئازادی خۆی بەدەستبهێنێت، خۆی بناسێت. گۆڕانکاری لە تورکیا تەنیا بە زیندووکردنەوەی رۆحێکی لەم جۆرە دەستەبەر دەبێت. لەم رووەوە بانگەواز بۆ هەموو کەسێک دەکەم کە لەم سەرەمەدا قۆناغێکی تێکۆشانی لەم جۆرە دەست پێبکەن، هەنگاو بنێن وبەشداری تێدا بکەن".

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید بەم جۆرەیە:

"سەرەتا بە نوێنەرایەتی پەکەکە و جەنگاوەرانی، خۆشەویستی و سڵاو ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەکەم کە لە دژی سیستمی پاکتاوکاری ئیمراڵی درێژە بە بەرخودانی بێهاوتا دەدات. پارێزەران رایانگەیاند کە هەفتەی رابردوو سزای نوێ بە سەر رێبەر ئاپۆدا سەپێندراوە. لە رێگەی ئەم سزایەوە دیدارەکان بۆ ماوەی شەش مانگ قەدەغەکراون، ئەوەش وەک سزای دیسپلین راگەیەندراوە".

ناتوانین بە تەنیا و بە شێوەی تاک و تەرا ئەو سزایە هەڵبسەنگێنین. ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو کات هەڵسەنگاندنەکانمان بە بینینی هەموو شتەکان ئەنجام بدەین. ئەو سزایەی ئەم دواییەش وەک کردەوەکانی دیکە، لە مامەڵەکانی دیکە لە دژی رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی دیکە لە ئیمراڵی لە چوارچێوەی کۆنسێپتێکدا ئەنجام دەدرێت. ٢٥ ساڵە بەم جۆرەیە. بەڵام جیاوازییەک هەیە. رژێمی پاکتاوکاری ئیمراڵی وەک رژێمێکی تایبەت دەجوڵێتەوە. لەسەرەتاوە رژێمی پاکتاوکاری ئیمراڵی وەک رژێمێکی تایبەت مامەڵەدەکات. لە زۆر لایەنەوە وەک سیستمێکی گۆشەگیری، سیستمێکی دابڕاندن، ناوەندی شەڕێکی تایبەت و لەسەرووی ئەوەشەوە وەک سیاست لە دژی شەڕی ئازادی و هەبوونی کوردستان بەردەوامە. بەڵام بەشی ئەو قۆناغە دوای ٢٠١٤ جیاوازە. لەم رووەوە سیاسەتەکانی ئیمراڵی کە دوای پلانی بەناو چۆکپێدادان هاتنە ئاراوە، دەبێت لە چوارچێوەی هێرشی پاکتاوکاری گشتیدا هەڵبسەنگێندرێن. هێرشە پاکتاوکارییەکان لە کوردستان لە ئیمراڵیش بە هەمان شێوە بەردەوامن. وەک هێرشێک لەسەر رێبەر ئاپۆ بەردەوامن.

کاریگەری رێبەر ئاپۆ لەسەر سیاسەتی تورکیا زیاتر زیاتر بەرەوپێشچووە

نە کردەوەکان لە ئیمراڵی و نە هەڵوێست و بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی نابێت بە جیا لە پەرەسەندنەکانی لەم چەشنە هەڵبسەنگێندرێن. لە ئیمراڵی شەڕێک بەڕێوەدەچێت، لەوێ تێکۆشانێکی هەمەلایەنە لە ئارادایە. هەموو شەڕێک ستراتیژ و تاکتیکی هەیە. لەم بوارەدا ستراتیژ و تاکتیکی دوژمن بەرامبەر ئیمراڵی بوونی هەیە. لە هەمان کاتدا باس لەوەدەکەن، کاتێک کە ئیمراڵی لە ماوەی ٢٥ ساڵدا گۆڕدرا بۆ ناوەندی قڕکردنی گەلی کورد، لە ماوەی ئەم دواییەدا پاش ٢٠١٤ش لەگەڵ زۆرینەی دەوڵەت، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی هەموو داینەمۆکانی تێکۆشان لە کوردستان لە ناو ببەن، دەستیان بە پلانی هێرش کرد.

پەیوەندی ئەم قۆناغەی ئێستاشەوە هەیە کە تیایداین. لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایار لە تورکیا زیاتر لە هەموان گفتوگۆ لە بارەی رێبەر ئاپۆوە کرا. هەڵوێست و پێگەی رێبەر ئاپۆ خرایە بەرباس. ئەوەش دەریخست کە ناوەند و چەقی پاکتاوکردنی ئیمراڵی لە سیاسەتی تورکیادا لە کوێدایە. بەو ئاستی کاریگەرییەی کە رێبەر ئاپۆ نیشانیداوە، هەموو هێزە راستگر و چەپگرەکان لە تورکیا ناچاربوون  کە بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ هەڵوێستێک نیشان بدەن. ئەمەش دەریدەخات کە رێبەر ئاپۆ چەندە یەکلاکەرەوەیە، هەڵوێست و پارادایمێک کە لەوێ هێناویەتیە کایەوە  بۆ کۆماری تورکیا، پێشنیازەکانی چارەسەری بۆ کۆمار چەندە ستراتیژی و یەکلاکەرەوەن.

سەرەنج بدەن لەپێشەوە ئاکەپە-مەهەپە وەک هێزی بەڕێوەبردنی رژێمی پاکتاوکەر لە ئیمراڵی، بەردەوام دەیەوێت رێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکات. لەسەر بنەمای رەشکردنی رێبەر ئاپۆ و راستی رێبەر ئاپۆ هەڵبگێڕنەوە، درۆ دەکەن. ئەگینا لەوێ شەڕێکی زۆر دژواری ئایدۆلۆژی هەیە. من تەنیا ئەمە بۆ ئاکەپە-مەهەپە ناڵێم، بۆ هاوپەیمانی گەلیش دۆخێکی بەم جۆرە هەیە. وەک سیاسەتی دەوڵەت، راستیەکی بەم جۆرەیە هەیە کە هەموو سیاسیەکان کە لەناو سیستمدا کاردەکەن دەبێت بۆ ئەمە هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن. لەم رووەوە کاریگەری رێبەر ئاپۆ لەسەر سیاسەتی تورکیا کەمنەبووەتەوە. بە بۆنەی ئەم هەڵبژاردنانەوە زیاتر بەرەوپێش چووە. بێگومان هەوڵی ئەوە هەیە کە ئەمە پوچەڵ و پێچەوانە بکرێت. لەبەر ئەوەی لە کایەی بیردۆزی و ئەندێشەدا شەڕ روودەدات. لەم رووەوە کردەوەی بەم جۆرە بەردەوامن.

بەراستیش باسی کەسێک دەکەن کە لە دەست ئەواندا زیندانییە. لە دەست دەوڵەتی تورکدا زیندانییە. رێبەرایەتیمان دیلێکی شەڕە. لە بارەی ئەوەوە ئەو هەمووە قسە بکرێت و هەڵسەنگاندن بکرێت بەڵام ئەو مافی ئەوەی نەبێت کە قسە بکات و وەڵام بداتەوە. ئەو مافە بە کەسانی دیکە دەدەن. هەندێک کەسی تر. بۆ نمونە ئەو مافە بە سەلاحەدین دەمیرتاش دەدەن. ئەو دەتوانێت بیرکردنەوەی خۆی رابگەیەنێت. بۆ سیاسەتمەدارانی دیکەش دەتوانم نمونە بهێنمەوە. زیندانیانی جەهەپە کە بیرکردنەوەی سیاسی جیاوازیان هەیە. ئەوان دەتوانن بیرکردنەوەی خۆیان رابگەیەنن، بەڵام کاتێک بابەتەکە رێبەرایەتی، لە بارەیەوە دەنگۆ و واتە وات و درۆ بڵاودەکرێتەوە. مافی وەڵامدانەوەشیان پێنەداوە. ئەمەش بە هۆی هێزی رێبەر ئاپۆوە ئەنجام دەدرێت.

دەیانەوێت هیوای گەلی کورد تێکبشکێنن

لایەنێکی دیکەشی بە دڵنیاییەوە تۆڵەسەندنەوەیە. ترس هەیە. زۆر دەترسن. بڕوانن کۆمەڵگا کوردستان دەزانێت، رێبەرایەتیمان دەناسێت. لە ناخەوە بڕوایان پێیەتی. لەم واتایەدا لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا سەبارەت بەوە هیچ دوودڵییەک بەرامبەر بە راستی رێبەرایەتی بوونی نییە. بە بێ مشتومر راستی رێبەرایەتیەکی کۆمەڵگای کورد هەیە. لەناو سەدەی دواییدا خۆی چەسپاندووە، سەلماندوویەتی، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد دایمەزراندووە، راستی رێبەرایەتی هەیە کە هەموو ژیانی لە سەر بناغەی پێویستی و بەرژەونەدی گەل رێکخوتووە. لە ٧ تا ٧٠ ساڵ لە کۆمەڵگای کوردیدا بە گوێرەی ئەوە لەگەڵیدا رێدەکەن، بەڵام ترسێک هەیە کە کۆمەڵگای تورکیا راستیەکە بزانێت. هەربۆیە سیاسەتی گۆشەگیری لەسەر ئیمراڵی و سیاسەتی قەدەغەی لەم جۆرە بەردەوامن. ئەمانە هەموو ئەمساڵ لەبەر مافی هیوای رێبەرایەتیمان واتە مافی یاسایی، قۆناغێکە کە دەبێت ئازادی رێبەرایەتیمان بکەوێتە بەرباس و ببێتە رۆژەڤ.

بۆ ئەوەی لە مافی هیوا نەبێت وەک زیندانییەک کە بەردەوام سزای دیسپلین وەردەگرێت نیشان دەدرێت. لایەنێکی هەڵەی یاسایی بەم جۆرە هەیە.

رێبەر ئاپۆ لە زیندانێکی تاکەکەسیدایە. چەند هەڤاڵێکی لەگەڵدان، بەڵام کردەوە و مامەڵەکان لەوێ نەگۆڕدراون لە زیندانێک لە جۆری ژووری تاکەکەسیدا، دەتوانرێت چ سزایەکی دیسپلین وەربگیرێت؟ ئەوانە هەموو بیانوون. ئێمە لەم چوارچێوەدا هەڵیدەسەنگێنین. پێگەش و شوێنی رێبەر ئاپۆ، دۆخ و پێگەی گەلی کورد دیاریدەکات. هەربۆیەش دەبێت بەتایبەتی لە گەلی کورد جارێکی دیکە داوای تێکۆشان لە هەموو هێزە دیموکراسیەکان و هەموو مرۆڤایەتی خاوەن ویژدان دەکەم. پەیوەست بەوەوە هەستیارییەکی گرنگ هەیە. بەڵام ئەوە هاتە ئاراوە کە دەبێت ئێمە زیاتر ئەو هەستایرە بڵاوبکەنەوە و بەپێداگرییەوە بەردەوام بین. نایانەوێت کە راستی رێبەرایتیە بناسرێت. ناخوازرێت کە گەلی کورد مافی هیوا بناسێت. دەخوازرێت کە هیوای گەلی کورد تێکبشکێندرێت. هەربۆیە دەبێت لە هەموو کات زیاتر هیوا گەش بکرێت و لەگەڵیدا بژین. بەراستیش ئەو مرۆڤەی هیوای خۆی لەدەست دەدات، هەموو شتێکی خۆی لەدەست دەدات. کۆمەڵگایەک کە هیوای خۆی لەدەست دەدات، خەون و ئاواتەکانیشی لەدەست دەدات، ناتوانێت یوتوپیای داهاتوو بونیاد بنێت. هەربۆیە ناتوانێت پێکەوە خەبات بکات و خۆی رێکبخات. من داوا لەگەلەکەمان دەکەم کە زیاتر لە بەرامبەر سیاسەتەکانی سەر ئیمراڵی هەستیار بن و هەموو ژیان و چالاکییەکانیان لەو بوارەدا بخەنەگەڕ.

'لایەنە چەپەکان هەندێک مۆدێرنیستانە هەڵسوکەوت لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەکەن'

لە کوردستان راستیەک هەیە کە لە چەقی رۆژەڤی تورکیاشدایە. راستی رێبەر ئاپۆ هەیە و گرنگییەک کە گۆشەگیری لەسەر ئەو دەردەبڕێت هەیە و گفتوگۆ و مشتومڕی لەبارەوە دەکرێت. بە بۆنەی هەڵبژاردنەوە جارێکی دیکە ئەوە بە شێوەیەکی زۆر روون بیندرا.

ئایا ئەنجامی پێویست لەوە وەردەگیرێن؟ بەتایبەتی لەلای بەشە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانەوە ئەمە بەو جۆرەیە؟ لە رووی لایەنە سۆسیالیست، چەپە دیموکراتیکەکان و دۆستانەوە ئەو سیاسەتانەی لە ئیمراڵی بەڕێوەدەچن، بەرخودانێک کە ئەنجامدراوە بە دروستی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت؟ بە راستیش ئەنجامی کاریگەری لێبدەست دەهێندرێت؟ بەو جۆرە بیر ناکەمەوە. لەو بڕوایەدا نیم کە سەبارەت بەو بابەتە بەپێی پێویست ئەنجام بەدەستبهێندرێت. هەڵوێستی گەلی کورد بەرامبەر راستی رێبەرایەتی زۆر روونە. لە رووی ژیانییەوە، مێژوو، کولتور و هەبوونی ئەوەوە کۆمەڵگای کورد رێز و قورسایی ئەو دەزانێت. لەبەر ئەوەش ئێمە ناتوانین هەڵوێستی گیانبازی گەنجانی کورد کە هاتووەتە ئاراوە، بە شێوەی دابڕاو لەوە هەڵیبسەنگێنین. بەڵام لە رووی هێزەکانی دیموکراسی لە دەرەوەی ئەوەوە دەمێننەوە و لایەنە چەپەکانەوە ئێمە بەو جۆرە گوزارشت لەوە ناکەین. مامەڵەکردنێکی مۆدێرنیستانە هەیە. رێبەر ئاپۆ بەراورد دەکەن بە سەرکردەی دیکە و سەرکردەی پارتەکانی دیکە. راستی رێبەرایەتی ئەو هەم لە رووی کۆمەڵگای تورکیا، لە رووی داهاتووی تورکیاوە، لە رووی ئاشتیی ناوخۆیی تورکیاوە، ئەوەی چ رەنجێکی بۆ ئەوە داوە زۆر درکی پێنەکراوە و رێزی لێنەگیراوە. ئەگەر ئەمە روویبدایە دەبوایە کە وتە و هەنگاوی زۆر ئازایانەترمان لەو بەشانە بدیبایە. من بۆ تورکیا دەڵێم. لە دەرەوەی وڵات زۆر رۆشنبیر، دەستەبژێر سەبارەت بەو بابەتە تا دێت بەرچاوییان رووندەبێتەوە و لە راستی رێبەر ئاپۆ نزیک دەبنەوە، راگەیەندراو دەدەن، بانگەواز رادەگەیەنن و لە ناو چالاکی جیاجیادا بەشداری دەکەن. بەڵام ئەو شوێنەی کە دەبێت ئەوانی لێبن، لایەکانی تورکیا و باکوری کوردستانن. سەبارەت بەوەش رەشکردن و ناوزڕاندنێکی زۆر جددی هەیە.

'رۆشنبیرانی تورک بەرامبەر بە دۆخی هەنووکەیی بەرپرسیارن'

تورکیا لە رێگەی ئۆپراسیۆنی شەڕی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت. پڕۆپاگەندە لە سەر بنەمای درۆ یەکجار زۆرە. قەیرانێکی روناکبیری، قەیرانی دەستەبژێر هەیە کە کۆمەڵگای تورکیا، گەلانی تورکیا بەڕێوەدەبات. لە تورکیا قەیرانێکی دەستەبژێری قورس بوونی هەیە. سەرنج بدەن. بۆ کۆمەڵگا سیاسەتی لۆژیکیانە بەرهەمناهێندرێت. وێژەی حیماسی یەکجار زۆرە. پرۆپاگەندە یەکجار زۆرە. هەستی مرۆڤەکان ئاراستە دەکرێن و مێژوو یەکجار چەواشەدەکرێت و پێچەوانە نیشان دەدرێت. بەڵام ئەو رووناکبیرانەی دەبێت راستی بپارێزن بوونیان نییە. رۆشنبیرانی تورک لە دۆخی ئێستا بەرپرسیارن. هەندێک کەس پەیدا دەبن دەڵێن؛ ئاستی گەلی تورک ئەمەیە! نابێت گەل تاوانبار بکرێت. دەبێت مرۆڤ لەو کەسانە بڕوانێت کە خۆیان دەڵێن من سەرۆکم، گەورەی تۆم، یاخود رۆشنبیرم. ئەوان لە چ ئەقڵیەتێکدان؟ بەراستیش لە تورکیا قەیرانی قووڵی رووناکبیری هەیە، قەیرانی ئەقڵیەت و هۆشمەندی هەیە و لە ئەنجامدا دیسان ئایدۆلۆیای کۆن دەخرێنەوە بەرباس. سەرەتایی ساڵانی ١٩٠٠ روانگە و تێڕوانینی ئایدۆلۆژیک کە لە سەردەمی دابەشبوونی ئیمراتۆریەتی عوسمانیدا هاتنە ئاراوە، لە ١٠٠ ساڵەی کۆماردا سەرلەنوێ زیندووکراونەتەوە. عوسمانی، ئیسلامی، نەتەوەپەرستی. ئەو جوڵە ئایدۆلۆژیانەبوون کە بۆ رزگارکردنی ئەو ئیمپراتۆریەتە دروستبوون و دواتریش ئەقڵیەتی ئەنجومەنی ئیتحاد و تەرەقییان دروست کرد. لە ١٠٠ ساڵەی کۆماردا ئەمە پێشکەوتنە یان بەرەو دواوە چوونەوە؟ ئەگەر رۆشنبیر هەبن، بەراستیش دەبێت لەو بارەوە گفتوگۆ بکەن. هەڵبەت پێودانگ لێرەدا رۆژئاوایە. من باس لە پێودانگەکانی رۆژئاوا دەکەم. بەڵام جوڵە و بزاڤە بیردۆزیەکان کە لە سەردەمی ئیتحاد و تەرەقیدا تا ئەمڕۆ مۆری خۆیان لە کۆماری تورکیا داوە و لە کۆمەڵگای تورکیادا بووەتە هۆکاری کێشە و نەخۆشی جیاجیا، جارێکیتر باڵادەست بوون. ئایا بەرپرسیارێتی ئەمە لە ئەستۆی رۆشنبیرانی تورک نییە؟ لەم دۆخە ئەوەی بەرپرسیارە دیموکراتیکەکانی تورک و ئەوانەن کە داکۆکی لە خەون و ئایدیالی کۆمەڵگایەکی یەکسان، دادپەروەرانە، ئازاد و فرەرەنگ دەکەن.

رێبەر ئاپۆ لەو بوارانەدا بە پێی پێویست کرانەوەی سازکرد. ئەو تەنیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەخنەی لە ئەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەت و دیدی نەتەوەپەرستی نەگرت؛ هەروەها شێوازی زانستی مۆدێرنیتە، ئەو دید و تێڕوانینانەی دەیانخاتەڕوو، ئەو رژێمە سیاسیانەی لەگەڵیدا دروستبوون، ئەو سیستمانەی کە تێکەڵ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بوون، فاشیزم بەرهەم دەهێنن. ئەو راستیەی خستەڕوو. لەم رووەوە بوێرترین روناکبیری تورکیا رێبەر ئاپۆیە. ئەگەر لە تورکیا روناکبیرێکی راستەقینە یاخود رێبازێکی روناکبیری هەبێت، جگە لە رێبەر ئاپۆ کەسێک کە بتوانێت هزرێکی نوێ، پڕۆژەیەکی نوێ پێشکەش بکات هەیە؟ ئایا کەسێک هەیە کە بتوانێت لەو سیاسەتەی کە کۆمار گرتوویەتیەبەر رزگار بکات یاخود ئەو پڕۆژانەی بەریەککەوتنی مێژوویی بەرهەمبهێنێت و لە خاڵێکی جیاوازەوە ئەو سیاسەتە ئاشکرا بکات؟ نییە. لەم واتایەدا هەم بۆ بەرخودانی ئیمراڵی و هەمیش بۆ روناککردنەوە و ژیانی ئازادی کۆمەڵگای تورکیا هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ وەڵام نادرێنەوە. بۆ تورکیا دەڵێم. لەبەر ئەوە دەکرێت ئەو کێشەیە هەندێکیشی بۆ ئێمە بێت. دەبێت باشتر ئەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت. پێویستە مامەڵەی رێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری باشتر بکەوێتە رۆژەڤەوە و پێویستە زیاتر قسەی لەبارەوە بکرێت. ئێمە بزوتنەوەیەکی بەو جۆرەین کە دەوڵەتپارێزیمان تێپەڕاندووە. فاشیزمی کۆلۆنیالیستی کۆمەڵکوژکار لە تورکیا بەپێداگرییەوە چی دەڵێت؟ دەڵێت پەکەکە جیاخوازە. وەک پەکەکە مامەڵەی چارەسەریانەی ئێمە لەم بابەتەدا دیارە. ئێمە پڕۆژەی پێکەوەیی گەلانی تورکیا و کوردستان دەپارێزین و داکۆکی لێدەکەین. بەڵام دەمانەوێت لە سەر بنەمای یەکسانی بێت و ئەندازیاری ئەوە رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوە پێویستە کە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ زیاتر ببنە رۆژەڤی کۆمەڵگای تورکیا.

'تێکۆشانمان لە دژی هەموو چەشنە هێرشێک بەردەوام دەبێت'

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بەر لە چەند رۆژ ئاماری مانگی ئایاری راگەیاند؛ هەم زیانە گیانیەکانی گەریلای خستەڕوو و هەمیش ژمارەی سەربازانی تورکی راگەیاند کە کوژراون.

دۆخێکی لەم جۆرە هەیە؛ بۆ نمونە بەهۆی بومەلەرزەوە بڕیاری بێچالکی درا. بەو بیرکردنەوە لەوەی کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گێرەشێوێنی دەکات و بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دۆخێکی  تەندروستتر و سەلامەتتر ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی بناغەیەک بۆ گێرەشێوێنی نەمێنێت ئەوە درێژکرایەوە. بەڵام لە راستیدا پێشتریش ئەوەمان دەزانی هەرکە بڕیارێکی لەو جۆرەمان دابێت دەوڵەتی تورکی فاشیست بەردەوام وەک دەرفەت قۆستویەتیەوە. لەو سەردەمانەدا کە گەریلا لەناو چالکیدا نییە، هێرشەکانی زیاتر دەکات و بەم جۆرە هەوڵ دەدات گەریلاکانی ئازادی پاکتاو بکات. ئەمجارەش بەو جۆرەبوو. لەو چوارچێوەدا هۆشیاری پێویست درایە هێزەکانمان. هەندێک وریایی هەبوو. بەڵام لە ئاماری مانگی ئایاریشدا شەهیدی تێدابوو. چالاکی هێزەکانی گەریلاش هەبوون. ئەوانە ئەو هێزە نەبوون کە لە چالاکیدابوون. بەتایبەتی هێزەکانی گەریلا لە باکور لە چالاکیدا نەبوون، لە پێگەی هێرشبەریدا نوبوون. سەرباری ئەوەش سوپای تورک دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد و پێکدادان هاتە ئاراوە. لە دژی هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرخوداندا و لەسەنگەری بەرگرییدا، هێرش ئەنجامدرا. شەڕ بەردەوامە. فەرماندەکانمان بەر لەئێستا لەسەر ئەو بابەتە لێدوانیان داوە. وتیان کە 'بۆ هەموو جۆرە شەڕێک ئامادەن'. لەم بابەتەدا ئامادەکاریمان هەیە. لەوەها سەردەمێکدا دەمانزانی کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە درێژە بە هێرشەکانی دەدات. بەڵام ئێمە لەپێناو گەلەکەمان، بۆ گەلان، بۆ گەلانی تورکیا بڕیارێکی لەم جۆرەمان دا. ئەو پێکدادانانە قوڵتر ببنەوە یان بژاردەیەکی جیاوازتر هەبێت؟ هەڵوێستی سوپای تورک ئەوە دیاری دەکات. ئەوە گرنگە. ئامادەکاریمان هەیە. ئێمە وەک پەکەکە بزوتنەوەیەکین کە ٤٠-٤٥ ساڵە بە بەرخودان شێوەمان گرتووە. لە باکوری کوردستانیش بەم جۆرەیە. لە ناوچەکانی دیکەش بەم جۆرەیە. ئێمە دژی هەموو ئەو پێکهاتە و لایەنانەی کە بەرامبەر تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلەکەمان هێرش ئەنجام دەدەن تێدەکۆشین.

شەهیدبوونی ١٣ هاوڕێمان راگەیەندرا. شەهیدبوونی هاوڕێمان لەیلا ئامەد راگەیەندرا. بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکەمەوە. رایدەگەینین کە وەفاداریمان بۆ یادی ئەوان لە بەرخودانی شکۆمەندانەی ماوەکانی داهاتوودا نیشن دەدەین.

هەڵمەتی ١ ی حوزەیران کاریگەری لەسەر بیست ساڵی ڕابردوو هەبوو

ئێمە باس لە هەڵمەتێک دەکەین کە کاریگەری لەسەر بیست ساڵی ڕابردوو هەبوو. ئێمە هەڵمەتی ١ ی حوزەیرانمان وەک هەڵمەتی ١٥ ی ئابی دووەم نرخاند، چونکە لێکەوتەکانی فرە ڕەهەندە. ئەم هەڵمەتە پاش پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی هات. بەتایبەت لە ١٩٩٩ تا ٢٠٠٤، ڕاستییەکەی لە ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٤، پاشەکشەی هێزەکان ڕوویدا. ئەوکاتە قۆناغی ئاگربەست بوو. وەک قۆناغێکی دوور لە بەکارهێنانی چەک ناسێنرا. بۆیە، هەندێک لە هێزە سیاسییەکانی تورکیا دەیانگوت، پەکەکە کۆتایی هات. کاتێک ئەردۆگان گەیشتە دەسەڵات، ڕەوشێکی خاڵی لە شەڕ هاتەپێش، لەو سەردەمەشدا دیسان زیندوو بویەوە. سیاسەتیان لەدژیان پیادەکرد. بەڵام ڕاستییەکە وەها نەبوو.

پیلانی هەر جدی لەو قۆناغەدا داڕێژرا. لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٤، هێرشی پاکتاوکردن لەدژمان بەرپابوو. ئەمریکا و ئاکەپە لەپشت هێرشەکە بوون. دەیانویست لەو قۆناغەدا تەڤگەری ئازادی کوردستان و پەکەکە لەناوببەن و پەرتەوازەی بکەن. دەیانگوت چەکەکان خراونەتە ژێر خاک و بەکارناهێنرێنەوە. زۆرێک لە هێزەکان دەیانگوت پاش گرتنی ڕێبەر ئۆجالان، پەکەکە ناتوانێت دەست بە تێکۆشان و بەرخۆدان بکاتەوە. لەم بارەیەوە، پەرەسەندنەکانی ١ ی حوزەیرانی ٢٠٠٤، سنوورێکی بۆ ئەم مشتومڕە دانا. دەرکەوت تەڤگەری ئازادی لەسەر هێڵی ڕێبەر ئۆجالان چەندێک قووڵە. هەروەها ئەوکات ڕوون بویەوە، ئەگەر ئێمە بمانەوێت وەک هێزێکی سیاسی لە کوردستان دەربکەوین، دەبێت لەسەر بناغەی سەربازی و خۆپاراستن بێت.

لەم بارەیەوە، ئەو هێزانەی بەتایبەت لە ئەمریکا خەونیان دەبینی بە لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە تورکیا، خەونەکەیان نەهاتەدی. ئەم هەڵمەتە کاریگەری لەسەر بیست ساڵی ڕابردوو جێهێشت.  لەگەڵ هەڵمەتی ١ ی حوزەیرانی ٢٠٠٤،  گەریلای هاوچەرخ و نوێکردنەوەی گەریلا و ڕێکخستنەوە بەگوێرەی سەردەم، هەروەها دەسکەوتنی شێواز و تاکتیکی مۆدێرن، قووڵبوونەوە لە تاکتیکەکانی گەریلا، لەسەر ئاستێکی بەهێزتر گەشەی کرد. ئەوانەی مێژووی شەڕەکانمان دەخوێننەوە، ئەم ڕاستییە دەزانن. پێش ساڵانی ٢٠٠٠، ڕووبەڕووی کێشەی مەزن بووینەوە لەڕووی تاکتیکی گەریلا و پرسی فەرماندەییەوە. بەتایبەت لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠٤، هێزەکانی گەریلا و هێزەکانی پارتەکەمان بە قۆناغێکی ئامادەسازی جدی و قووڵی گەریلایەتی تێپەڕین. لەبەرئەوەی ئاکەپە نزیک نەکەوتەوە لە چارەسەر، بۆیە هەڵمەتی ١ ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ بووە ڕۆژەڤ.

دەبێت جڤاکی کوردی ڕێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر لەپێناو خۆپاراستن

پێش ئەم هەڵمەتە، سەرۆک وەزیرانی ئەوکات، ئەردۆگان، وتارێکی پێشکەش کرد، گوتی: "ئەگەر ئێوە بیر نەکەنەوە، پرسی کورد بوونی نابێت". پاش هەڵمەتی ١ ی حوەزیرانی ٢٠٠٤ و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی گوتی: "پرسی کورد هەیە، پرسی منیشە، پێویستە چارەسەری بکەین". ئەم دوو بەراوردە بەسە تا لە ئەنجامەکانی هەڵمەتی ١ ی حوزەیران تێبگەین. ئێستەش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئاخۆ دەبێت تێکۆشانی چەکداری بەردەوام بێت یان نا، ئاخۆ تێکۆشانی چەکداری کۆتایی هاتووە ی یان نا؟ تەنها ئەوانەی دەڕواننە ئەم مێژووە هاوچەرخە، لەمە تێدەگەن. ڕاستییەکە بەم جۆرەیە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیش ئامادەیە. بەڵام ئەم ڕژێمە فاشیستیییە نایەوێت جڤاکی کوردی بەهێز بێت و دەیەوێت ملکەچ بێت. بێگومان دەبێت گفتوگۆی لەم جۆرە بکرێت. هەروەها هێزە چەکدارەکان زیاتر دەکات، ئەمڕۆ لە هەموو جێگەیەکی جیهان هەموو دەوڵەتەکان هێزی چەکداریان زیاتر دەکەن لە چوارچێوەی جەنگی جیهانیی سێیەم، هەمووان بودجەی شەڕ زیاتر دەکەن. لە تورکیا بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکان بە چڕی بەڕێوە دەچێت بە سەرپەرشتی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و چەکی نوێ بەرهەم دەهێنن. هەموو بانگەشەی هەڵبژاردنیان لەسەر ئەم بناغەیە بوو. بەڵام پەیوەست بە کورد، هەموو ئامرازێکی خۆپاراستنیان لێ دەستێنن تا دەستیان ببەستنەوە، ئەمە بە ترسناک دەزانن و پیادەکردنی سیاسەتێکی لەو جۆرە بە پێویست دەزانن. بەتایبەت، دەیانەوێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببەستنەوە بەم ڕەوشەوە. وەک ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەریخست، ناکرێت لە تورکیا هیچ شتێک لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە بەدەست بهێنیت. پێویستە جڤاکی کورد ڕێوشوێنەکانی خۆی پەرەسەندوو و فراوانتر بکات لەم قۆناغەدا زیاتر لە هەر کاتێک، دەبێت لە هەموو بوارێک خۆی بپارێزێت. هەروەها دەبێت جڤاکی کورد هێزە چەکدارەکانی بەهێز بکات.

لەم چوارچێوەیەدا، نموونەیەک پێشکەش دەکەم. بەم دواییانە، چەند هەواڵێکم بینی. چەند تیرۆریستێک لە کەڤەر هێرشیان کردە سەر گەنجێک. پاشان ڕوویانکردە ئەو بنکەی پۆلیسەی هەڕەشەیان لە گەنجەکە کردووە. دیارە گەنجێکی کوردی هێژایە. هەڵوێستی وەرگرتووە، بەڵام دەیگوت، نازانم بۆچی بەئامانجم دەگرن. هیچم نەکردووە. گەنجی کورد، ژنی کورد پێویست ناکات هیچ بکەن. هێندە بەسە کورد بن. ئەمە سیاسەتی قڕکردن و ڕژێمی قڕکردنە. تەنانەت ئەگەر گەنجی کورد هیچ نەکات، دەوڵەت سیاسەتی قڕکردن دژیان پیادە دەکات. تەنانەت ئەگەر شتێک بۆ جڤاک نەکەیت، ئەوان دینامیکی جڤاک دەشارنەوە و دەیخەنە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و ئەم کارە دەکەن. سەبارەت بەمە، بانگەواز لە گەنجانی کورد دەکەم، ئەنجامی هەڵبژاردن دەریخست، کوردەکان لە هەر کات زیاتر پێویستیان بە پەرەپێدانی خۆپاراستنە. مەترسی کەم نەبووە، بەڵکو زیاترە. هەڵمەتی ١ ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ مانای شتێکی لەم جۆرەیە. لەم قۆناغەدا، هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی بۆ سەر جڤاکی کورد زیادیان کرد، بەتایبەت ئەوکاتەی گوتیان پەکەکە توانای تێکۆشانی نەماوە، هێرشەکان بۆ سەر جڤاکی کوردی زیاتر بوون. ئەم هەڵمەتە سەلماندی وەها نییە و هێزی گەریلای تا ئەمڕۆ زیاتر کرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێکە لە کۆمەڵکوژییەکەی مەخمور

دەبێت ئەمە ببینین: جەنگی جیهانیی سێیەم، ڕەوشی ناوچەکە، دۆخی کورد لە ناوچەکە و چۆنێتی بەکارهێنانی کورد... نابێت ئەمانە لەیاد بکرێت. دابەشکردنی کوردستان شوێنەواری لەسەر ١٠٠ ساڵی ڕابردوو جێهێشت، کوردەکان ڕادەستی حوکمی دەوڵەتە دەسەڵاتخوازەکان کران، وایان کرد لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە مامەڵە بکات. ویستیان هەمیشە کورد ببێتە سەرچاوەی شەڕ. دەیانویست بەم ڕێگەیە ڕۆژهەڵاتی ناوین کۆنتڕۆڵ بکەن. لەم ڕوانگەیەوە، دەتوانم بڵێم، عێراق لە جووڵەدایە. قەیران لەوێ بەردەوامە. چەندین گومان و کێشە لە ناوخۆی عێراقدا هەن. ڕەوشی دەوڵەتەکە جێگەی مشتومڕە. ئەگەر دەسەڵات و ئیرادە و هێزی ڕێکخستنی هەبوایە، داگیرکارییەکانی سەر خاکەکەی ڕادەگرت. وەک چۆن، باکوری عێراق لەژێر هەژموونی داگیرکەری تورکە. وەختێک ئەمە ناکات، گەمارۆی گەلی بۆتان دەدات کە لە ستەمی تورکی هەڵهاتن بەرەو مەخمور. لەوێدا هێزی خۆی پیشان دەدات.

بێگومان ڕەوشەکە بەم جۆرە نییە. ئێمە پێمان وا نییە عێراق  تەنها لەپێناو ڕژێمەکەی ئەم کارەی کردبێت. دڵنیام گەلی مەخمور وەها نرخاندن ناکەن. ئەگەر گەلی مەخمور بڕوایان وابایە دەوڵەتی عێراق لەپێناو خۆی و ئاسایشی ناوخۆیی ئەم کارە دەکات، ئەوا بەم جۆرە بەرخۆدانیان نەدەکرد.

هەروەها گرێبەستە ئابوورییەکان لەگەڵ تورکیا، قەیرانی ئاو لەگەڵ تورکیا، گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە سەرچاوەکانی وزە، فاکتەری سەرەکیین. دەیانەوێت لە کەسێتی گەلی مەخموردا قوربانی بە کورد بدەن. گەلی مەخمور، گەلی بۆتانن. وەک ئەوەی هەڤاڵ قەرەسوو گوتی. ئەو گەلە بەرخۆدانی کرد دژی دەوڵەتی تورک، وەک پەنابەر ژیا تا ڕادەست نەبێت. لەم پێناوە قوربانی گەورەی بەخشی. بۆچی ئەم هەوڵە دژی شوێنێک هەیە کە ژیانی خۆی ڕێکدەخات، ڕەنگە ئەوە بێت، چونکە گوزارشتە لە جڤاکێک ئاشتیخوازی ناوچەکە، وەک جڤاکێکی خاوەن کەلتوور خۆی ڕاهێناوە؟ بێگومان دەوڵەتی تورک لێرە دەستی هەیە. بەهەمانشێوە ‌هێزە ڕۆژئاوایی و نێودەوڵەتییەکان. چونکە ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان بیویستایە چارەسەرێکی دەدۆزییەوە. چونکە کەمپەکە لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە. لەبەرئەوەی ساڵانێکە خاوەندارێتی لێ ناکەن، دەتوانین بڵێین، ساڵانە دەیان شەهید لەم کەمپەدا دەبەخشرێت. نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێکە لەم کۆمەڵکوژییە. ڕەنگە کاری ئەو نەبێت، بەڵام بە بێدەنگی و خاوەندارێتی نەکردنەکەی بەشدارە لەم هەنگاوە.

ئەم کەسانە بەهۆی نەبوونی ئاسایش لە ژیانیان هاتنە عێراق. ئەگەر وڵاتەکەیان بە بیابان بەراورد بکەین، ئەوا ئەوێ بەهەشتە. پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرکی خۆی هەستێت، ئەگەرنا دەبێت هاوبەشی ئەم کارە. گەلی مەخمور بە کاریگەری تەڤگەری ئازادی ڕوویانکردە بەرخۆدان. پێشتر ڕێبەرێتی گوتی، ئەوێ یەکێتی کەجەکەیە.  لەم گۆشەیەوە، دەبێت دەرەوەی ئەم ڕژێمە پەرەی پێ بدرێت لە عێراق و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان. ئەوێ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەکەی دەپارێزێت، خاوەنی مەجلیسە، هەموو شتێک دیموکراسییانە بەڕێوەدەبات. ڕاستە بچوکە، بەڵام لەوێدا ئەڵتەرناتیڤێک بۆ زیهنیەتی دەوڵەت ئامادەیە. ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ هەیە و خاوەن هەڵوێستە. نوێنەرایەتی بەها جڤاکییەکان دەکات. ئەوان ئەمە بە هەڕەشە دەبینن و هێرش دەکەنە سەر مەخمور. گەلی مەخمور هەڕەشە و مەترسین بۆ سەر کێ؟ شتێکی وەها نییە. با بڕۆن و ببینن. لەدەرەوەی یەکینەکانی خۆیان بۆ پاراستن، هیچ یەکینەیەکی ئەمنی و سوپایەک بوونی نییە.

پێویستە گەلی کورد بەرخۆدانی زیاتر بکات دژی هێرشی قڕکردن و هێرشی دابەشکردن و تۆقاندن و ڕادەستکردن لە هەر شوێنێک بێت. با گومانە مێژووییەکان و پرسە سونییەکانیان بخەنە لاوە و هاوهەڵوێست بن. ئەمە لە گەلی مەخمور چاوەڕێ دەکەین. بەرخۆدانەکەیان ئەنجامی دەبێت. بڕوام وایە، حکومەتی عێراق لەم ڕاستییە تێدەگات. چونکە پێکهاتەی هەمەجۆر لە عێراق هەن. لە عێراق ئەمە حاڵی شیعە و عەرەبە. چونکە بەردەوام ڕووبەڕووی دەستوەردان دەبێتەوە. بەگوێرەی ئەم ڕاستییانە، بڕوام وایە، نزیکایەتییەکی دیموکراتیتر بۆ گەلی مەخمور پێشدەخرێت. ئەمە بە گرنگ دەزانم.  

ئەگەر پەدەکە نەبوایە، دەوڵەتی تورک بەم جۆرە هێرشی نەدەکردە سەر گەلی کورد

ئەو هێزانەی مەخمور وەک سەرچاوەی مەترسی دەبینن، هەر پەدەکەیە. پەدەکە خۆی وەک پارێزەری کورد دەناسێنێت. ئەگەر کورد بیت، دەبێت شوێنکەوتەی پەدەکە بیت، ئەگەر نا هەموو فۆرمەکانی کوردبوون دەکەنە ئامانج و وەک دوژمن دەیانناسێنن. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش وەها دەکات. خۆی خیانەتکار و هاوبەشێکی بەدە. نوێنەری ئەم هێڵەیە. ئەگەر وەها نەبێت، شەڕ بەم ئاستە نەدەگەیشتە کوردستان. دەوڵەتی تورک وەها هێرشی نەدەکردە سەر کورد. پەدەکە بەرپرسیارێکی سەرەکییە لەم ڕەوشە. ئەگەر ئەمڕۆ هێرشێک لەسەر مەخمورە، ئەوا پەدەکە بناغەی ڕەوایەتی پێدانی ئەم هەنگاوە دادەڕێژێت.

هـ . ب