ئەو گەنجەی لە وان لە لایەن سەربازانی تورکەوە شەهیدکرا، بەخاکسپێردرا

لە گەڕەکی قاشقۆلی ناوچەی ئەلباکی وان تەقە لە گەنجێک بەناوی ئەمرا گۆرورکرا و شەهیدکرا. تەرمی گۆرور بەخاکسپێردرا.

لە گەڕەکی قاشقۆلی ناوچەی ئەلباکی وان سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک گەنجێکیان بە ناوی ئەمرا گۆرور شەهید کرد. تەرمی گۆرور لە گۆرستانی ئەسکەلە بەخاکسپێردرا.

لە ئەنجامی هێرشی سەربازانی تورکدا، گەنجێک بەناوی سائیم یڵمازیش بریندار بوو. یڵماز بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری هەرێمی وان گواسترایەوە و نەشتەرگەری بۆکرا. بە پێی زانیاریەکان سائیم یڵماز لە نەشتەرگەری دەرچووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.

ف.ق