ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال بۆ ڕێپێوانی ئێوارە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

وتەبێکی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ئەمڕۆ ئێوارە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال لەبارەی دۆخی ناوچەکە و هێرشەکانی دەولەتی داگیرکەری تورک بانگەوازێکی بڵاوکردەوە.

دوای کۆبوونەوەی دوور لە چاوی کامێراکان، فارس حەربۆ لەسەر ناوی ئەنجومەنەکە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

لە کۆنفڕانسەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکران و باسی ئەوە کرا کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.

هەروەها بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکە کرا.

حەربۆ باسی ئەوەی کرد، ماڵ و موڵکی پیرۆزی ئێزدیان بووەتە ئامانج و ڕاشیگەیاند، ئەوەی داعش نەیتوانی بیکات، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت ئەنجامی بدات.

فارس حەربۆ داوای لە گەل کرد بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری بکەن و ناڕەزایی خۆیان بە هەموو جیهان بگەیەنن.

ف.ق