تووڕەیی لە بەرامبەر کومەڵکوژیەکەی کۆبانێ پەرە دەسەنێت

رێکخستنە کوردیەکان ناڕەزایەتی توندیان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکەی کۆبانێ دەربڕی و پەیامی خۆڕاگریان بڵاو کردەوە و بانگەوازی رژانەی سەر شەقامیان ئاڕاستەی گەل کرد.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە گوندی هێلنجی سەر بە کۆبانێ ٣ ژنی کوردی کۆمەڵکوژ کرد. ناڕەزایەتی و تووڕەیەکانی دژی ئەو کومەڵکوژیە پەرە دەسەنێت.

کەجەدەکە-ئەوروپا: ئەوەی داعش نەیتوانی بیکات، ئەوان کردیان

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئەوروپا) رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی هەموو شکۆمەندیەکانی گەلی کورد لەناو بەرێت، هەر جۆرە کۆمەڵکوژیەک ئەنجام دەدات. ئەردۆغانی دیکتاتور بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیدا. دەوڵەتی قڕکەری تورک کە تەنانەت جەنازەی شەهیدانیش ئەشکەنجە دەدات و هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان و سروشتی کوردستان داگیر دەکات، ئێستاش لە کۆبانێ ژنان دەکاتە ئامانج. بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان لە گوندی هێلنجی سەر بە کۆبانێ ٣ ژنی کورد کۆمەڵکوژ کران کە یەکێکیان زەهرا بەرکەل ئەندامی کۆردیناسیونی کۆنگرەی ستار بوو. دەوڵەتی تورک ئەوەی داعش نەیتوانی بیکات، خۆی دەیکات."

کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازیەکیشی ئاڕاستەی گەل کرد کە بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئەوروپا بەشداری چالاکیەکان ببن.

'هێزە نێودەوڵەتیەکانیش هاوبەشی ئەم کۆمەڵکوژیانەن'

ژنانی کۆمونیستی شۆڕشگێریش بە توندی ئەو هێرشەیان ئیدانە کرد و رایگەیاند، بە بێ ئاگاداری هێزە ئیمپریالیستەکان، دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام بدات و وتی:" هێزە نیودەوڵەتیەکان، بە تایبەتیش روسیا هاوبەشی ئەم جۆرە کۆمەڵکوژیانە."

ژنانی کۆمونیستی شۆڕشگێری هاوکات رایگەیاند، ئەم جۆرە هێرشانە، بە تایبەت بە ئامانج گرتنی ژنانە و تیشی، بانگەوازیمان بۆ هەموو ژنان ئەوەیە کە لە دژی ئەم هێرشانە بڕژێنە سەر شەقام. دەوڵەتی داگیرکەری تورک باجی ئەم تاوانانە دەداتەوە."

'ژنانی کورد بە خۆڕاگری وڵام دەدەنەوە'

دەبەپە'ش رایگەیاند، ئەم دەسەڵاتە بە تایبەت دوژمنی گەلی کورد و ژنانە و دەیەوێت شۆڕشی رۆژئاوا کە ژنان پێشەنگایەتیی دەکەن، بخنکێنێت و وتیشی، چونکە ژنانی کورد چەتەکانی داعشیان لەناو برد و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشیان بەرپا کرد، بۆیە ئەمڕۆ دەبنە ئامانجی هێرشەکان."

ز.ش