خەلکی دەڤەری زینی وەرتێ بە پێشمەرگەکانی پارتیان ڕاگەیاند: ئێوەمان ناوێ

هەریەک لە هاوڵاتیانی گوندەکانی ناوچەی وەرتی، دۆڵە ڕەقە، دۆڵی شاوری، دۆڵی پلینگان و خەڵکی دەڤەری ڕاپەرین چوونە سەر زینی وەرتێ و بە زمانێکی ڕوون بە هێزەکانی پارتیان وتووە:" بوونی ئێوەمان لێرە ناوێت".

هەریەک لە نوێنەرانی گوندەکانی دەڤەری وەرتی، دۆڵە ڕەقە، دۆڵی پڵینگان، دەڤەری ڕاپەرین دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە مزگەوتی گوندی دارەبەن لە دۆڵی شاوری کۆبوونەوەیکی بەرفراوانیان ئەنجامدا، تاوتوێ دۆخی لەشکەرکێشی هێزەکانی پارتیان بۆ سەر زینی وەرتێیان کردووە و گەێشتنە ئەو ئەنجامەی بوونی هێزەکانی پارتی لە ناوچەکە دەبێتە سەرچاوەی کێشە و دەبێت ناوچەکە بە جێ بێڵین لەو چوارچیوەی خەڵکی چوونە زینی وەرتێ.

نوێنەری خەڵکی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسی هێزەکەی پارتی کووبونەوە. محمە حاجی مەلا کەسایەتی ناسراوی دەڤەرکە لەسەر ناوی خەڵکی  تەواوی خەڵکی دەڤەرکە بە نوسراوێکی فەرمی کە پێشکەشی بەرپرسی هێزەکەی پارتی کرد، تێدا داخوازی خەڵکی ناوچەکەی گەیاندووەتە دەستی.

هاوکات مەحمەد حاجی مەلا بە زمانێکی ڕوون و ئاشکرا بە بەرپرسەکەی پارتیان ڕاگەیاند:" ناوچەکەمان چۆڵ بکەن مەبنە سەرچاوەی کێشە بۆ دەڤەرکەمان، دەمانەوێت ژیانی ئاسایی بۆ خەڵکی ناوچەکەمان بەگەرێتەوە بە هەبوونتان لێرە ناوچەکەتان کردۆتە مەترسیەوە".

دوای خەڵکی ناوچەکە داواکاریەکانیان ڕادەستی هێزەکەی پارتی کرد و لە کاتی گەڕانەوەیان، بۆ راگەیاندنەکان قسەیان کرد. مەحمەد رایگەیاند، ئێمە داواکاری خۆمان ئاراستە کردووە بەهیواین بە زووترین کات ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن و دۆخی ناوچەکە ئارامی بۆ بگەرێتەوە، ئەگەر بە زوترین کات وڵامان نەدەنەوە لە داهاتوودا چالاکی جەماوەری رێکدەخەین و چادر لە پێش هێزەکانی پارتی هەڵ دەدەین و دەست بە چالاکی مانگرتن دەکەین تا ئەو هێزە لێرە دەر دەچیت.

ز.ش