دایکی چوار شەهید کۆچی دوای کرد

مەولودە هاران کە ٤ منداڵی لەناو تێکۆشانی ئازادیدا شەهید بوون و بەهۆی ئەوەی گوندەکەیان سووتێنرا کۆچی کرد، لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گوندی چەلەبی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد لە ساڵی ١٩٩٤ دا لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی تورکەوە سووتێنرا و مەولودە هاران لەگەڵ خانەوادەکەی بە ناچاری بۆ ناوەندی ئامەد کۆچیان کرد.

مەولودە هاران کە ماوەیەک بۆ تووشی نەخۆشی ببوو، لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

تەرمی کاران لە گۆڕستانی یەنیکۆی بەخاکسپێردرا و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەندامانی خێزانەکە بە هۆشیاریەوە بەشداریان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد.

٤ منداڵی مەولودە هاران لە ناو تێکۆشانی ئازادی کورد دا شەهید بوون. هاوسەریشی (محەمەد هاران) لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوای کردبوو.

ف.ق