زیندانیەکی نەخۆش: ئێمەیان ڕووبەڕووی مەرگ کردووەتەوە

مەحمەد تەمەل کە لە زیندانی پیتی (E)ی سێرت زیندانیکراوە و دووجار جەلتەی دڵ لێیداوە وتی، لە زیدانەکاندا هیچ رێوشوێنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگیراونەتەبەر.

مەحمەد تەمەل کە لە زیندانی پیتی (E)ی سێرت زیندانیکراوە، لەگەڵ خانەوادەکەی بە تەلەفۆن قسەیکرد. تەمەل لەگەڵ خوشکەکەی قسەی کرد و وتی، دوو هەفتە لەبەومبەر دووجار جەلتەی دڵ لێیداوە.

تەمەل ئاماژەی بەوەدا، هیچ ڕێوشێنێک لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا نەگیراوەتەبەر و ڕۆژ بە ڕۆژ مافەکان زیاتر پێشێلدەکرێن.

تەمەل وتی، "بەرلە دوو هەفتە دووجار جەلتەی دڵ لێیداوم. جارێک منیان بردە نەخۆشخانە. ئێستا باشم، ئاوی خواردنەوە کەمە. ئاوی گەرمان نییە. هیچ ڕێوشێنێک لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا نەگیراوەتەبەر. پێداویستی پاکوخاوێنی نییە. ڕێگا نادەن بە پارەی خۆمان پێداویستیەکان بکڕین. لە زیندانەکان هیچ هەڵمەتێکی پاککردنەوە ئەنجامنەدراوە. لەبەرئەوەی باسی پێشێلکاریەکان دەکەین، سزای دیسیپلینمان بەسەردا دەسەپێنن. سزای زیندانی تاکەکەسیمان بەسەردا دەسەپێنن. ئێمە لەدژی ئەوە نارەزایی دەردەبڕین. نە ئێمە دەبەنە نەخۆشخانە و دکتوریشمان بۆ دەهێنن. لە قاوشێک ١٣ کەس دەمێننەوە، ئێمەیان ڕووبەڕووی مردن کردووەتەوە.

قومری ئالاگاش خوشکی زیندانیە نەخۆشەکە وتی، "٤ ساڵ بەرلەئێستا بەهۆی دۆخی زیندانەکان براکەم تووشی نەخۆشی دڵ بوو. لە ئێستاشدا دوو جار جەلتە لێیداوە و کاتێک براکەم نەخۆش بوو، پەیوەندیمان بە زیندانەکە کرد و پێیان ڕاگەیاندین هیچ کێشەیەکی براکەم نییە.

قومری ئالاگاش داوای کرد هەموو زیندانیە سیاسیەکان بە زوودترین کات ئازاد بکرێن.

ف.ق