سلێمانی بانگەوازی بۆ خۆڕاگری دەکات لە دژی داگیرکاری

لە شاقەمەکانی سلێمانی بە خۆپێشاندانێکی جەماوەری بانگی بەرخودان و تێكۆشان کرا لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک.

ئێوارەی ئەمرۆ ژمارەیکی زۆر لە هاوڵاتیانی چوار پارچەی کوردستان لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی ڕێپیوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا و بانگی بەهێزیکردنی تیكۆشان و یەکێتی گەلی کوردیان کرد لەبەرامبەر داگیرکاری و هێرشە وەحشیگەریەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان.

چالاکی ڕێپێوانی هاوڵاتیان کاتژمێر ١٨:٠٠ سەر لە ئێوارە لە بەردەم باخی گشتی شار بە دروشمی (ئیتر بەسە داگیرکاری، ئیتر کات کاتی هەڵوێستە) دەستی پێکرد، بە ڕێپیوان بەرەوە شەقامی  سەهۆڵەکەی شارەکە ڕۆشێتن، ئاڵاکانی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵای باشوری کوردستانیان بەرز کردبۆیەوە.

لە کاتی ڕێپێوانەکە دروشمەکانی 'بژی بەرخودانی گەریلا، بژی یەکێتی گەلی کورد، بمرێت خێانەت' وترانەوە، هاوکات خۆپێشاندەران دروشمی (کەرکووک، خانقین، شەنگال، ئامانجی داگیرکەری تورکان)-یان دەوتەوە.

کاتی خۆپێشاندان گەیشتە سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی لە سەرەتادا خولەکێک بە بێ دەنگی وەک ڕیزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان، دواتر چەندین بەیانامەی لاینە جیاوازەکان کە بەشدار یان لە خۆپێشاندانەکەدا کردبوو، خوێندرایەوە و وتار پێشکەشی ئامادەبوان کران لە لایەن چالاکوانان کە هەموویان جەختیان لەوە دەکردەوە ئامانجی بۆردومانەکانی تورکیا تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە، هاوکات ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گێرا کە وەک پێویست هەڵوێستی جدیان لەبەرامبەر ئەو داگیرکاریە نیە.

 لە درێژەی وتارەکان بە توندی ئەو لایەنانە شەرمەزار و ڕیسواکران کە هاوکای سوپای تورکیا دەکەن و پەلکێشی سوپای تورکیا دەکەن بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان.

هەر لە درێژە ئەو چالاکیە دواکرا هەرچی زووە چالاکوانانی شاری هەولێر ئازاد بکرین کە لەلاین ئاسایشی پارتیەوە دەستگیرکراون، بەبیانوی ئەوەی لە دژی داگیرکاریەکانی تورکیا چالاکی مەدەنیان ڕێک خستوە. 

ز.ش