لە باشوری کوردستان ٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان رایگەیاند، ٤ کەس لە شارۆچکەی چەمچەماڵ تووشی کۆرۆنا بوون، کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

کەمێک لەمەوبە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان، تووشبوونی چوار کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارچکەی چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنداوەکەدا هاتووە:"لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ پیاو و ئافرەتێکن لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون".

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە ٣١١ تووشبوو، لە نێویاندا سێ مردن هەیە و ١٢٥ نەخۆش چاکبوونەتەوە، دوای بەیاننامەکە، ئەمشەو تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی نەخۆشێکی دیکەی ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٦ کەس و تووشبووانیش گەیشتە ٣١٥ نەخۆش.

ز.ش