لە کەرکوک ٢ حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکران

لە شاری کەرکوک ٢ حاڵەتی مردن و ١٣ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران.

ئەحمەد کەرکوکی

کەرکوک

ئێواری ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ ٦ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ١٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها ٢ کەسیش لە شارەکە بەهۆی ڤیرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە لە کەرکوک.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٧٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ١٧٣ کەسە کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان ٧٢ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە تا ئیستا تەنها ٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، لە ئیستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لەپارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٩٦ کەسە."

ز.ش