لە کەرکوک ٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و حاڵەتێکی مردن تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئاماری ڕاگەیاندنی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕایگەیاند: ئەمرۆ ٤٣ کەسی دیکە لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ ١٧ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و تەنها ٢ حاڵەتی چاکبوونەوە هەبووە، لەگەل یەک حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی کەرکوک گەیشتووەتە ٤٨٢ كه‌س، لەو ٤٨٢ کەسە ٢٥٦ تووشبوو لەژێر چارەسەردان و ١٧٠ کەسی دیکەش چاکبوونەیەوە، ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ١٧ کەسن.

ز.ش