لە کەرکوک، ٤٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بارەی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا ڕایگەیاند: ئەمرۆ ٤٧ کەسی دیکەلە کەرکوک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

ئێواری ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ ١٣ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٤٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها ٣٠ حاڵەتی چاکبوونەوە هەبووە لە کەرکوک.

بەپی وتەی بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک، دکتۆر زیاد خەلەف ڕیاگەیاند: " لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری کەرکوک ٣٠٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، لە کۆی ئەو ٣٠٩ کەسە کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان ١٥٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە تائیستا ٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە و لەئیستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ١٥٠ کەسە."

ز.ش