هاونشتیمانیانی چەمچەمال ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن

هاووڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەمال گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان.

شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ لە یەک کاتدا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و کەمپی پەنابەرانی مەخمور و ناوچەی شەنگال بوردومان کران، لەم بارەیەوە ئێوارەی ئەمرۆ لە پارکی گشتی شارۆچکەی چەمچەمال هاووڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەماڵ دژی ئەو هێرشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە تیدا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد بۆ سەر خاکی باشوری عێڕاق.

هاووڵاتیانی چەمچەمال بەدروشمی (کورد یەکە) دەستیان بە چالاکی شەرمەزارکردنی ئەو هێرشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان کرد، لە چالاکییەکەدا ئاران ئەیوب بەناو هاووڵاتیانی چەمچەماڵ بەیاننامەیەکی بۆ ڕایگشتی خوێندەوە و ووتی: " ئێمە وەکو هاووڵاتیانی چەمچەماڵ کردەوە تیرۆرستیەکانی تورکیا بۆسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال و قەندیل ریسوا و شەرمەزار دەکەین، ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک وەکو پڵانگێرییەک دەبین دژی باشوری کوردستان ئەمەش جێگای قەبوولکردن نیە لەلایەن خەلکی باشوری کوردستان."

هەروەها ئاران ئەیوب ووتی: " دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەبێ گوێ دانە یاسا نیودەوڵەتیەکان سنورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەزینێت و بەردەوامە لە وێران کردن و سووتاندنی باشوری کوردستان، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا تائیستا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی سڤیل باشوری کوردستان شەهیدبوونە ."

هەروەها ئاران ئەیوب سەبارەت بە هێرشەکانی چەتەکانی داعش لەناوچە دابرێندراوەکان ووتی: "روونە ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، هەروەها هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی خانەقین و داقوق و کەرکوک لەم کاتەدا بەشێکە لەو پلانگێرییە دژبە گەلەکەمان، گەلیک کە چەند کیمیاباران و ئەنفال بکرێت دەست لە مافەکانی هەڵناگرێت."

لە کۆتایدا ناوبراو ووتی: "پێویستە ڕایگشتی و حکومەتی عێراق و لایەنە نێودەوڵەتیەکان بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەم هێرشانە، بۆ رێگری کردن لەم هێرشانە پێویستە تەواوی لایەنە سیاسی و رۆشنبیرەکان یەکریزبن بەرامبەر ئەم هێرشانە و بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن."

ژ.ت