هێزەکانی گەریلا چوونە ناو سەنگەرەکانی داگیرکەران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاسیار لە گەڤەر لە دوو لاوە چوونە ناو سەنگەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک. لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا ٣ سەربازی تورک کوژران و دەست بەسەر ٣ چەکی داگیرکەراندا گیرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەم شێوەیە باسی چالاکیەکانی گەریلایان کرد.

شڕنەخ

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و ڕزگار گەڤەردا ٢٢ی نیسان کاتژمێر ١١:٠٠ لە شڕنەخ لە هەرێمی جوودی، لەنێوان گوندی گابار و ناوچەی سوارا چالاکیان لەبەرانبەر سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا کە سوپای تورک لەسەر گردێک جێگیر ببوو. لەو چالاکیەدا گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا و سەربازێکی دوژمن کوژرا. یەکینەکەمان کە چالاکی ئەنجامدا بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.

جۆلەمێرگ

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ٢٣ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گەڤەڕی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید دەرمان چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا و چوونە ناو سەنگەرەکانی دوژمن. هێزەکانمان ٣ سەربازی دوژمنیان کوشت و دەستیان بەسەر چەکێکی ئۆتۆماتیکی بی کەی سی و یەک ئێم پی تی -٧٦ و قەناس و دووربینەکەیدا گرت. یەکینەکانمان بێ زیان گەڕانەوەی بۆ بارەگاکانیان.

هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

٢٣ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانیان لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا:

فڕۆکە جەنگیەکان کاتژمێر ١٩:٠٠ ناوچەی وەرخەلی هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر ١٦:٠٠ ناوچەی چەمجۆی هەرێمی زاپ و کاتژمێر ١٧:٠٠ ناوچەی شەهیدلکی هەرێمی مەتینایان بۆردوومان کرد."

ف.ق