هەپەگە: تۆڵەی شەهیدە مەدەنیەکان دەکەینەوە

هەپەگە ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی گشتگیر دەستی بە هەڵمەتی داگیرکردنی باشووری کوردستان کردووە و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و وتی، "سوێند دەخۆین تۆڵەی شەهید مەدەنیەکان دەکەینەوە."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٦ی حوزەیران لەسەر خاکی باشووری کوردستان بە تایبەتی هەرێمی حەفتانین دەستی بە جموجووڵی داگیرکەری کردووە و بە دەرفەتی تەکنیکی بێوەستان هێرش دەکاتە سەر ناوچە و هەرێمەکان. هێزەکانمان لە هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەران بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن و گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن. دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک کە چوارچێوەی داگیرکەری فراوان دەکات و بەردەوامی پێدەدات، لەسەر خاکی باشووری کوردستان گەلی مەدەنیمان دەکاتە ئامانج.

پلانی داگیرکردنی هەموو باشووری کوردستانی هەیە

ئەم جموجوولەی داگیرکاری بە تەنها بەرانبەر پەکەکە نییە، هەروەها لەسەر هەموو باشووری کوردستانە. بە ئەنقەست و بە پلان شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج، ئەوەش عەقڵیەتی فاشیستی تورکە کە گەلەکەمان شەهید دەکات، ١٩ی حوزەیران لە هەرێمی زاپ هێرشکرایە سەر گوندی سیدا و لەوێ ٤ و لە هەرێمی مەتیناش لە گوندی گۆلکا کەسێکی مەدەنی، بە گشتی ٥ هاوڵاتی مەدەنیان شەهید کرد. داگیرکەران بە ئەنقەست لە گوندی سیدا ئۆتۆمبێڵی خەڵکی مەدەنیان کردە ئامانج. لە هەرێمەکە کە شوێنی نیشتەجێبوونی سەدان خەڵکی مەدەنیە، لەم کاتەدا هێرشی دەوڵەتی فاشیتی تورک و پلانە قێزەونەکانیان بەردەوامن و ڕووی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژی ئەوان جارێکیتر دەرکەوتەوە.

ئەم هێرشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئاشکرایی پیشانی دەدات کە بەتەنها جموجووڵی داگیرکردنی حەفتانین نییە. پلانی داگیرکەری حەفتانین کە پارچەیەک لە خاکی باشووری کوردستان کە دەیەوێت داگیری بکات، پلانێکی داگیرکەریە کە هەموو باشووری کوردستانی داوەتە بەرخۆی.

ئێمە وەک هەپەگە ڕێگا بە داگیرکەری نادەین

گەلی هێژای ئێمە لە باشووری پێویستە باش بزانێت: ئێمە (هەپەگە) هێزی فیدایی پەکەکە، ڕێگا نادەین دەوڵەتی فاشیتی تورک باشووری کوردستان داگیر بکات. هێزەکانمان سەرەتا لە حەفتانین لە زۆر شوێنی تر شەڕێکی ستراتیژی دەکەن. لەم قۆناغەی شەڕدا کە زۆر قوڕس دەبێت، هێزەکانمان (گەریلا) بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن، گورزی مێژوویی لە داگیرکەران دەدەن و سەرفرازیەکی مێژوویی تۆمار دەکەن.

گەلی باشووری کوردستان پێویستە لەدژی داگیرکەری دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە

گەلی باشووری کوردستانمان گەلێکی زۆر وڵاتپارێزە و بۆ ئازادی باجی گەورەیان داوە. ئەنفال و هەلەبجەی بەسەردا هاتوو. بۆ ئازادی بە سەدان هەزار شەهیدیان داوە. ئەم شەهیدە قاڕەمانانە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان بە فیداکاری شەڕیان کردووە و گیانیان بەخت کردووە. گەریلاکانی کوردستانیش تێکۆشانی ئازادی کە ڕێچکەی شەهیدانە و بەهاکانیان دەپارێزن. بێگۆمان بە شێوەیەکی فیدایی بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن. بزووتنەوەکەمان ڕێزێکی تایبەتی بۆ گەلی باشووری کوردستان هەیە و گەلەکەمان خۆش دەوێت. لە زاخۆ تا ئامێدی، لە ئامیدی تا شێلادزێ، لە شێلادزی تا ڕانیە، ئێمە بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ئەوەیە کە لەدژی هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە  کە بە ناوی 'من لەدژی پەکەکە ئۆپەڕاسیۆن دەکەم' دەنگی خۆیان بەرز بکەن و تێکۆشان بەهێز بکەن.

لەم چوارچێوەیەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان نەوزاد مستەفا ئیسلام، ئەمین ساڵح، ئازاد مەهدی، عەباس ئادەم و دەمان عومەر دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی هەرێمەکە و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. بەڵێن دەدەین کە بە شێوەیەکی قوڕس تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە خوێنیان بە فیڕۆ ناچێت."

ف.ق