هەپەگە: ٧ سەربازی تورک کوژران و ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە حەفتانین و گەڤەڕ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٧ سەربازی تورک کوژران و ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە حەفتانین و گەڤەڕ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٧ سەربازی تورک کوژران و ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
لە حەفتانین چالاکی سویقاست
"٥ی تەموز کاتژمێر ١٤:٢٠ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گردی کۆردینە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی سویقاست ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازەک کوژرا.
هەمان ڕۆژ هێزەکانی KBDH لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا ٢ چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا و ٢ سەرباز کوژران.
ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا و ٤ داگیرکەر کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە ٥ی تەموز کاتژمێر ٠٧:٠٠ لەنێوان گوندی باگەنگێ و سەری شکەفتێی گەڤەری جۆلەمێرگ لەدژی ئۆتۆمبێڵی جۆری کیرپی سوپای داگیرکەری تورک و سەربازەکان کە لە تەنیشتی بەڕێگادا دەڕوویشتن چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکەدا بە شێوەیەکی بەهێز لە دوژمندرا و ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا. لەو چالاکیەدا ٤ سەربازی دوژمن کوژران.
گەریلایەک بە ناوی ڕۆژ کەوتە دەستە دوژمن
لە راگەیەنراوی ٢٦ی حوزەیراندا باسی ئەوەمان کردبوو کە لە دەشتی سلۆپی چیای جوودی لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدابوو. لە ٨ی حوزیراندا لە دەشتی سلۆپی جوودی هەڤاڵمان بە ناوی ڕۆژ لە شەڕدا بریندار بوو و کەوتە دەستی دوژمن."
ف.ق