هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی زینی وەرتیێ ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی زینی وەرتێی ئاشکرا کرد و وتی، "ئێمە سوێند دەخۆین کە ئاڵای ئازادی شەهیدەکانمان لە بەرزترین جێگادا بچەقێنین."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ دا بۆ ڕای گشتی ئاشکرامان کردبوو کە ١٥ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی لەبەرانبەر زینی وەرتێی هەرێمی قەندیلی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامداوە و ٣ هەڤاڵمان شەهید بوو. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدە قاڕەمانەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: خەیری گارزان

ناو و پاشناو: تەکمیل داڵمیش

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: فەریاز و ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ / قەندیل

نازناو: ئاگری قەندیل

ناو و پاشناو: حەکیم خونجاهان

شوێنی لەدایکبوون: مەریوان

ناوی دایک و باوک: زەینەب - سەلیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ / قەندیل

نازناو: سیپان شاهین

ناو و پاشناو: خەبات جاسم

شوێنی لەدایکبوون: سەرێکانی

ناوی دایک و باوک: فندق - جاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ / قەندیل

هاوڕێمان خەیری هەموو کاتێک ڕێنیشاندەرمان دەبێت

هاوڕێمان خەیری ساڵی ١٩٧٦ لە ناوچەی هەزۆی ئێلح لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە و لە ماوەیەکی کورتدا ڕاستی کوردستان و دوژمنی ناسیوە. لەو کاتەدا کە هەستی وڵاتپارێزی و بیرەوەری وڵاتپارێزیی تێدا بەهێز بووە، بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کردووە. هاوڕێ خەیری ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری لە تێکۆشانی گەریلادا کرد و دوای بەشداریکردن بە جۆش و دڵسۆزی و فیداکاریەکی گەورەوە بە هەموو شێوەیەک خاوەنداری لە ئەرکەکانی کردووە. هاوڕێ خەیری لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە زۆر شوێن بە چالاکی بەشداری لە خەباتدا کرد، لە ڕێپیوانی ئازادی دا بە بڕوا و خۆباوەڕیەوە لە رێگای ڕاستیدا بەرەو پێشەوەچوو. دوایین جار لە قەندیل بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد. هاوڕێ خەیری خۆی لە ڕووی ئایدۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و رێکخستنیدا بەرەو پێشەوە برد و لەسەر ئەو بناغەیە لە هەموو جێگایەک ئەرکەکانی جێبەجێ کرد و بوو بە هێزی چارەسەری و فەرماندەیەکی پێشەنگی گەریلا. بە کەسایەتی دڵسۆزی خۆی جێگای خۆی لە دڵێ هاوڕێکانیدا کردەوە. بۆ هاوڕێکانی بووە کانێکی گەورەی پڕ لە ورە. هاوڕێ خەیری کە لە هەموو ژیانی تێکۆشانی خۆیدا بە بوێریەکی گەورەوە و بە فیداکاریەوە ئەرکی شۆرشگێری خۆی جێبەجێ کرد، بە وزەی خۆی کە کۆتایی بە زۆردەستی بهێنێت و بە جۆشێکی گەروەوە ئەنجامی گەورەی بەدەستهێناوە. تێکۆشانی پڕ لە ژیانی هاوڕێ خەیری هەموو کاتێک ڕێنیشاندەری ئێمە دەبێت و دەبێتە ڕۆناکی شۆڕشی ئێمە.

هاوڕێ ئاگری بە کەسایەتی فیداکاری خۆی هەموو کاتێک لە پێشەوە بوو

هاورێکەمان ئاگری لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو، لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. ئاوڕێ ئاگری لە تەمەنی گەنجێتیدا تێکۆشانی ئازادی ناسی، بە کلتوری کوردیتی قوڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەی لەدژی داگیرکەری تێبکوشێت سالێ ٢٠١٧ بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. لە زۆر هەرێم کاریکرد و لە هەموو جێگایەک کە لێیدەمایەوە بە کەسایەتی فیدایی خۆی هەموو کاتێک لە ڕیزی پێشەوەدابوو. هاوڕێ ئاگری کە قەت ڕانەدەوەستا، ڕێبازی گەریلایەتی لە ٢٤ کاتژمێردا جێبەجێ دەکرد، بە ڕەنجدەری و هەڵوێستی فیداکار خۆی بە بەرپرسیاریەکی گەورەوە ئەرکەکانی سەر شانی جێبەجێ کرد و بە باشترین شێوەیە کاری کرد. هەڤاڵمان ئاگری تا دوا ساتی ژیانی ڕانەوەستا و بۆ ئازادی گەل تێکۆشانی کرد و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.

هاوڕێ سیپان لەدڵی هاوڕێکانیدا جێگایەکی گەورەی کردەوە

هاوڕێ سیپان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبوو. لە گەنجێتی خۆیدا تێکۆشانی ناسی و بەشداری لە کاری کۆمەڵایەتیدا کرد. کۆمەڵکوژیەکانی سەر گەلی کورد قبوڵ نەکرد و هەوڵیدا تێکۆشانی خۆت فراوانتر بکات. بەم ئامانجە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلادا کرد. لەو ڕۆژەوەی کە بەشداری کرد بە عەقلیەتێکی گەورە، بە فیداکاری کاری کرد و لە ماوەیەکی کەمدا بووە گەریلایەکی شارەزا. هەموو کاتێک هەوڵیدا لە ڕیزەکانی پێشەوەدا لەدژی دوژمن کار بکات و تێبکۆشێت. تا کاتی شەهیدبوونی بە فیداکاری تێکۆشانی کرد. هاوڕێ سیۆان بە دڵسۆزی خۆی بەرانبەر ڕێبەرتی و کەسایەتی تێکۆشەری خۆی جێگای خۆی لەناو دڵی هاوڕێکانیدا کردەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێشەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین دەخۆین کە ئاڵای ئازادی شەهیدەکانمان لە بەرزترین جێگادا بچەقێنین."

ف.ق