کاڵکان: ئێمە پابەندین بە رۆحی پرۆتۆکۆڵەکەى ساڵی ١٩٨٢ەوە –بەشی یەکەم-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، بە رۆح، جەوهەر و پێوەرەکانى پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢-٨٣ەوە پابەندن. راشیگەیاند، دەکرێت ئەوە ببێتە بناغە بۆ پەیمانى کۆنگرەى نەتەوەیی و ئەگەر هەنگاوێک بنرێت بە ٢ هەنگاو وەڵام دەدەنەوە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پارتی کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لەبارەى پەیامە تەلەفونییەکەى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا. ئۆجالان دواى ٢١ ساڵ بۆ یەکەمجار توانیبوی لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسە بکات.

ئاژانسى هەواڵی فورات: لە ٢٨ی نیساندا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یەکەمجار لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسەى کرد. بۆ پێشتر رێگری لە مافی پەیوەندیی تەلەفونی دەکرا؟ بۆ ئێستا رێگایان بە پەیوەندییەکى لەو شێوەیە دا؟ گەلۆ ئەوە تەنها بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە؟

دوران کاڵکان: لە ٢٢هەمین ساڵی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵیدا لە ٢٨ی نیساندا عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد توانیی لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ براکەیەدا قسە بکات. هاوڕێیانی تری زیندانی لە ئیمراڵی هەر بەو شێوەیە بە تەلەفون لەگەڵ کەسوکارەکانیاندا قسەیان کردبوو. ئەوە یەکەمجارە لە دۆخی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵیدا ئەوە روودەدا. ئیدی دامەزرێنەر و بەرێوەبەرانی ئەو سیستمە و رای گشتیش دەتوانن بڵێن، لە ئێمراڵی لە رێگەى تەلەفونەوە پەیوەندی و قسەیەکى لەو شێوەیە ئەنجامدرا. ئەو قسانەى کراون ئەو دەرفەتە دەڕەخسێنێت، کە قسەیەکى لەو شێوەیە بکرێت.

بۆ وەڵامی پرسیاری ئەوەى "بۆ رێگری لە مافی بەکارهێنانی تەلەفون دەکرێت؟" دەتوانم بڵێم، لە ئیمراڵی هیچ ماف و یاسایەک نییە. ئەوە تەنها قسە یان ئیدعای ئێمە نییە، دۆخەکە لەبەرچاوە و بەو شێوەیەیە. لەبارەى سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵی، لەبارەى بەڕێوەبردنییەوە رای گشتی و پارێزەران و کەسانی تریش زۆر ئاگادار نین. هەموو شتێک رۆژانە و بەپێی کات و سات بە سات بەڕێوەدەبرێن. بۆیە تەنها ئەو کەسانەى ئەو سیستمە بەڕێوەدەبەن بڕیار دەدەن کە کەی چی بکرێت. ئەوان دەزانن لەوێ چی روودەدات، یان چی رووبدات. هەر خۆی ماف و حقوقی قسەکردن بە تەلەفون نییە و رێگریی لێدەکرێت. لە ئیمراڵی نەک تەنها مافی قسەکردن بە تەلەفون نییە، بەڵکو هاوکات هیچ ماف و حقوقێکى تریش نییە. چاوپێکەوتنى ئاسایی نییە، نووسین و چاوپێکەوتنیش لەگەڵ بنەماڵەکانیشدا نییە. هەموو شتێک بەپێی بڕیار و سزادان بەڕێوەدەبەن. هەموو شتێک بەپێی سیاسەتى رۆژانە رێکدەخرێت. لە ئیمراڵی ماف و حقوق نییە تاوەکو مرۆڤ پرسیاری لەسەر بکات. لەوێ سیاسەتى دیلکردن بەڕێوەدەبرێت. لە پێش هەموو شتێکەوە دەبێت مرۆڤ ئەوە بزانێت و لێی تێبگات. لەوێ سیستمێکى تایبەتی دیلگرتن هەیە و بە تەواوی لە چوارچێوەى ئامانجە سیاسییەکانى دیلکردندا داڕێژراوە. سیستمێکى تایبەتە. سیستمێکی پشتبەستووە بە ئەشکەنجەى جەستەیی و دەروونی. ئەو سیستمە بەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت. لە ئیمراڵی هەموو شتێک سیاسەتە، شەڕە. هەر خۆی وتەکانى ماف، حقوق و دادپەروەرەی بۆ ئەوی نابێت، هەر خۆی ناهێڵن بنەماڵەش چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، کەی بەپێی پێویستی و بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان بوو، ئەو کاتە چاپێکەتن رێکدەخەن. بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران هەر دۆخەکە بەوشێوەیەیە. ئێمە دەزانین، کە لە ماوەى ٨ ساڵی رابردوودا بە هیچ شێوەیەک رێگای چاوپێکەوتن بە پارێزەران نەدراوە. هەر ئەو دۆخەش بۆ ژیان لەوێ هەیە، لە پێش هەموو شتێکەوە دەبێت ئەوانە لەلای خۆمان دەستنیشان و یەکلایی بکەنەوە.

'تاوەکو ئێستا بۆ رێگری لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران دەکرێت؟' بە کورتیش بیت هەندێکم شیکردەوە. بەپێی بەرژەوەندیی ئەوان رێگریی لێدەکرا. 'بۆ رێگری لە پەیوەندیی تەلەفونی دەکرا.' ئێمە ئەوەشمان روونکردەوە. یانی بەپێی سیاسەتی دیلکردن ئەو کارە دەکەن و رێگری دەکەن. هەر خۆی بۆ ئەوەیە بۆچوونی رێبەر ئاپۆ نەگاتە دەرەوە، نەگاتە رای گشتی و بۆ ئەوەش هەموو رێوشوێنێک دەگرنەبەر، گۆشەگیریی رەها هەیە و سیستمەکە بەپێی ئەوە دروستکراوە.

ئەوە روونە کە لە بۆچوونەکانى رێبەر ئاپۆ دەترسن. بۆیە نایانەوێت بۆچوونەکانى رێبەر ئاپۆ نە قسەکردنی بە زارەکی و نە بە نووسراو بگاتە دەرەوە. چاوپێکەوتنى پارێزەران – بنماڵەش لەو چوارچێوەیەدایە. چاوپێکەوتنى راستەوخۆش لەسەر ئەو بنەمایەیە. مرۆڤ دەتوانێت بۆ پەیوەندی و قسەى تەلەفونیش هەمان ئەو شتانە بڵێت. باشە لە چارەکی سەرەتای ٢٢هەمین ساڵیدا بۆ رێگایان دا پەیوەندی و قسەکردنێکى لەو جۆرە ئەنجام بدرێت؟ پێویستە ئەوەش لەسەر بنەمای دۆخی سیاسی – سەربازی شیکاریی بۆ بکرێت. بێگومان زۆر پەیوەندیی بە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە. دەکرێت ئەوەی پەیوەندیی بە ڤایرۆسەکەوە هەبێت، کە لە بریی چاپێکەوتنى راستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەدا لە رێگەى تەلەفونەوە قسە بکەن. تەنها پەیوەندییەکى لەو جۆرە دەکرێت پەیوەندیی بە ڤایرۆسەکەوە هەبێت. بەڵام ئەوی تری هیچ پەیوەندییەکى بە بڵاوبوونەوە و هێرشی کۆرۆناوە نییە. لە شێوازەکەدا دەبێت پەیوەندیی پێوە هەبێت، بەڵام لە رووی ناوەرۆکەوە پەیوەندیی بە دۆخی سەربازی – سیاسی و ئەنجامی تێکۆشانەوە هەیە.

پەیوەندی لە رێگەى تەلەفونەوە لە ئەنجامی چالاکیی قارەمانانەى گەریلاوەیە، کە لە چیا، دەشت و شارەکاندا گورزی قورسیان لە سیاسەت و عەقڵییەتى قڕکەر و فاشیستی داگیرکەرداوە. پەیوەندیی بە هەستیاری و هۆشیاریی رای گشتییەوە هەیە. ناڕەزایەتییەکى گەورە و گرنگ لە رای گشتیدا دروستبوو، لێدوان بڵاوکرانەوە و ناڕەزایەتى نیشاندران. بە تایبەتى ئەو چالاکییانەى گەریلا، کە قارەمانانە ئەنجامدران، بۆ ئەوەى هەندێک سوکیان بکەن و بۆ ئەوەى رێگری لە دۆخێکى بەهێزتر بگرن، ناچار بوون رێگا بدەن لە رێگەى تەلەفونەوە پەیوەندی دروست بکرێت. یانی پەیوەندییەک نییە، کە لەسەر داواى ئەوان بێت، پەیوەندییەکى ناچاری بوو، کە لە ئەنجامی تێکۆشانی گەل و گەریلادا پێکهات. قسە نەکراوە، ناچار کران، بۆیە هێشتیان ئەو پەیوەندییە دروست بکرێت. دەبێت مرۆڤ راستییەکە باش ببینێت و لێی تێبگات.

لە ئیمراڵی و لە سەرتاسەری تورکیاش بە چ ئەندازەیەک لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تێکۆشان بەڕێوەبچێت بەو ئەندازەیە ئازادی و دیموکراسی بەدەست دێت. بۆ پرسیاری 'دیموکراسی چەند هەیە، ئازادی چەند هەیە؟' یەکڕاست دەکرێت ئەو وەڵامە بدرێتەوە. بەو ئەندازەیە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی، بەو ئەندازەیەى بەرخودان لە دژی فاشیزم بکرێت بەو ئەندازەیە دیموکراسی و ئازادی هەیە. گۆشەگیریی سەر ئیمراڵیش بە بەرخودانێکى بەوشێوەیەی دژ بە فاشیت تێکدەشکێنرێت.

چالاکییەکان، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە چوارچێوەی بەرخودانی چالاکیی مانگرتن بەڕێوەچوون گۆشەگیرییان تێکشکاند. لە مانگی گوڵاندا چەند چاوپێکەوتنى پارێزەران و بنەماڵە ئەنجامدران. ئێمە لە ساڵیادی ئەو چاوپێکەوتنانەداین. رێبەر ئاپۆ لەو چاوپێکەوتنانەدا پەیامی گرنگی پێداین. ئێستاش وەک ئەنجامێ ناڕەزایەتیی کۆمەڵگە و تێکۆشانی گەریلا و لە ترسی بەهێزبوونی تێکۆشان رێگایان بە پەیوەندی لە رێگەى تەلەفونەوە دا. یانی هەموو شتێک لە ئیمراڵی سیاسی و سەربازییە. بە تەواوی بەپێی پێویستییە سیاسی و سەربازییەکانن. بۆیە ئەگەر ماف و حقوقیش نەبێت دەتوانرێت بە تێکۆشان بە دەست بیت. هەموو شتێک بە تێکۆشان بە دەست دەخرێت. لەو کاتەدا هێزی فاشیست – قڕکەر پیمان دەڵێن، ئێوە بەو ئەندازەیە هەن، کە تێکۆشان دەکەن، بەو ئەندازەیەى تێدەکۆشن مافتان هەیە. بەو ئەندازەیە کە تێدەکۆشن سەردەکەون. بەو بۆنەیەوە دەبێت ئێمە ئەو راستییە باشتر ببینین و لێی تێبگەین و لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێینەوە.

ئاژانسى هەواڵی فورات: رێبەری گەلی کورد دۆخی ئەمدواییەى باشووری کوردستانی لێکدایەوە و وتی "سیاسەتى کوشتنی کورد بە دەستی کورد بەڕێوەدەچێت. ئەوە سوودی بۆ کوردان نابێت" ئەو سیاسەتە لەلایەن کێ بەڕێوەدەچێت؟.

دوران کاڵکان: ئەو هێزانەى کە کێشەى کوردیان دروستکردووە و سوودیان لێوەرگرتوە بۆ ئەوەى بتوانن درێژە بەو کێشەیە بدەن سیاسەتی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن، بە گوشار و هێرشە قورسەکان بەڕێوەی دەبەن. شەڕێکى دەروونیی پشتبەستوو بە هەموو شێوەیەکى سوکایەتیکردن بەڕێوەدەبەن. بە هەموو شێوەیەک کۆمەڵکوژی و سڕینەوە ئەنجام دەدەن. هەموو شێوەکانى گوشاری ئابووری، کۆمەڵایەتى و کولتوری بەڕێوەدەبەن. توانەوە و سڕینەوە لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوەدەبەن. سیاسەتى بەو شێوەیەش لە چوارچێوەى لەناوبردن و سڕینەوەدا بەڕێوەدەبەن.

 

یەکێک لەو سیاسەتانەش سیاسەتی کوشتنی کوردە لەسەر دەستی کورد. ئەوەش وەک 'سیاسەتی کوشتنی سەگ بە سەگ' پێناسە دەکرێت. پێشتریش سیاسەتى لە جۆرەیان هەبوو. پێشتر سیاسەتەکانیان بە بەردەوامی بەوشێوەیە بووە. ئەمڕۆش هەوڵ دەدەن ئەو سیاسەتە لە ئاستێکى بڵندتردا بەڕێوەببەن. رێبەر ئاپۆ زۆر لەسەر ئەو سیاسەتە راوەستاوە. سیاسەتى کوشتنی کورد بە دەستی کورد وەک 'سیاسەتی کوشتنی سەگ بە سەگ' پێناسەکرد و وتی 'بەو شێوەیە پێناسەى دەکەین و ئێمە بەو شێوەیەی دەبینین'. ئەوە سیاسەتێکى ئیپمریالیست و داگیرکەرانە. قڕکردن و لەناوبردن لەو سیاسەتەدا لە ئاستێکى زۆر بەرزدا بەڕێوەدەچێت، لەبەر ئەوەى قڕکردن و لەناوبردن سزا و کردەیەکى ئاست دڕندانەیە، سیاسەتی داگیرکەران و ئیمپریالیستە، چونکە لە کوردستانیشدا سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوەى هەمەلایەنە بەڕێوەدەچێت، هەموو شێوازەکانى قڕکردن تاقیدەکرێنەوە. سیاسەتى قڕکردنی کوردان بە دەستی کوردان یەکێک لەو سیاسەتانەیە. هەر خۆی لەو پێناوەدا کوردستانیان پارچە کردووە. بۆ ئەوەى پارچەکانیش لە یەکتر داببڕن و لە یەکتر بدەن ئەو سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. دۆخی کۆمەڵایەتیی ناوخۆیی کوردستانیش هەمیشە بە شێوە و لە چوارچێوەی ئاغایەتی و دەرەبەگایەتی پارچەکراوە. لەبەر ئەوەش وایان لێکردووە، کە هەمیشە لە دژی یەکتر شەڕ بکەن. حیزبە سیاسییەکانیان بە بەردەوامی لە دژی یەکتر هانداوە و وایانکردووە کە بەرامبەر بە یەک بوەستنەوە، یەکتریان لاواز کردووە و لەو رێگەیەوە ناچاریان کردوون موحتاجی هێزەکانی دەرەوە ببن. بە گەورەکردنی خیانەت و نۆکەریی ئەوەیان کردووە.

ئەگەر مرۆڤ سەرنجی خۆی بخاتە سەر ئەوە دەبینێت، کە پارچەکردنی کوردستان، پارچەکردنی دۆخی کۆمەڵایەتیی ناوخۆیی، سیاسەتی ئاغا و دەرەبەگایەتی، بەهێزکردنی حیزبپەرەستی و نۆکەری – خیانەت لەسەر دەستی دەرەوە، لە کوردستان بە شێوەیەکى مێژووی هەر هەبوون و کاریگەریش بوون. بە پارچەکردن و شەڕکردنی کوردان لە دژی یەکتر و لاوازکردنیان سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردن و سڕینەوەى کۆمەڵایەتیى بەسەر کۆمەڵگەى کورددا سەپێنراوە.

ئەو سیستمە قڕکردنە پشت بە ناکۆکی ناوخۆیی دەبەستێت. کاتێک سەرنج بدەینە ڕووداوە مێژووییەکانی سەدەی ١٩ دەتوانین بەم شێوەیە شیکردنەوەی بۆ بکەین. کاتێک سەرنج دەدەینە سەر رووداوە مێژووییەکانی سەدەی ٢٠ ئەو دۆخە بە ئاشکرایی دەبینرێت. لە بەرخۆدانی باشوور تا بەرخۆدانی بەدرخانیەکان، لە بەرخۆدانی شێخ سەعید و سەیید ڕەزاشدا ئەوە دەبینین. کاتێک لێکۆلینەوە لەبارەی بەرخۆدانەکان بکەین، دەبینین کە لە ناوخۆیدا ناکۆکی و خیانەت و شەڕی ناوخۆیی سەپێنراوە. کوشتنی کورد بە دەستی کورد، لاوازکردنی کورد بە دەستی کورد هەلی بۆ کردەوە قڕکەر و داگیرکەریەکان ڕەخساندووە.

ئاشکرایە کە سیاسەتێک بەم شێوەیە بە کەڵکی کورد و کۆمەڵگای کوردی نایەت. بەکەڵکهاتنی لە لایەک ، لە بناغەدا تێکشکاندنی بەرخۆدانی کوردانە، لە لاوازکردنی دۆخی کۆمەڵایەتیدا ناکۆکی و شەڕی ناوخۆیی کورد، کوشتنی کورد بە دەستی کورد هەیە. ئێمە ئەم ڕاستیە مێژووییە باش دەزانین.

پرسی بۆچی ئێستا جێبەجێ دەکرێت؟ وڵامێکی بەم شێوەیە دەتوانرێت بدرێتەوە: نەک تەنها ئەمڕۆ جێبەجێکرا. واتە بەردەوامی هەبوونی کێشەی کورد ئەم دۆخە دەسەپێنێت. پێش هەموو شتێک پێویستە ئێمە ئەوە ببینین. بۆیە پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم دۆخە شتێکی نوێ نییە، لە ناو رووداوەکانی مێژووی دووسەد ساڵی ڕابردوودا هەموو کاتێک جێبەجێ کراوە و کورد زۆر زیانی بینیوە. خۆی لایەنێکی گرنگی عەقلیەتی مێژوویی ڕێبەر ئاپحش ئەمەیە. پەکەکە لەسەر عەقلیەتێکی بەم شێوەیەی مێژوویی دامەزرێنرا. بەم شێوەیە یەکێتی گەلانی خوڵقاند، هێزی چارەسەری کێشەی کورد، ئیرادەی چارەسەری خوڵقاند. بە پێچەوانەیەوە ناتوانرێت بەم ئەندازەیە پێشکەوتن بەدەستبهێنرێت.

لە ئێستادا هەوڵ دەدەن ئەو سیاسەتە لە ئاستێکی بەرزتردا بەڕێوەببەن. لە هەندێک سەردەمی گرنگی مێژووییدا هەوڵیانداوە سیاسەتی شەڕی ناوخۆیی لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوەببەن. لە ئێستاشدا هەمان سیاسەت دەکەن. بۆچی؟ بۆ تێگەیشتن لەم پرسە پێویستە شیکردنەوە بۆ دۆخ و ڕووداوە سەربازی و سیاسیەکانی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بکەین. جیهاندا ئێستا لە دۆخی جەنگی سێیەمی جیهانیدایە. ئەم شەڕە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. کوردستان ناوەندی ئەم شەڕەیە. سیستمی دەوڵەتپەرست و دەسەڵاتپەرست، مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کە دوایین مۆدێرنیتەیەتی، لە ئاستی شەڕی جیهانیدا لەناو ناکۆکی و شەڕدایە. ئەم دۆخە لە کوردستان زیاتر دیارە. دۆخێکی بەم شێوەیە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و بەڕێوەبردنی بەرخۆدانی شۆرشگێری دەرفەت و هەلێکی گەورەیە. شەڕی نێوان ئەو هێزانەی کە کێشەی کوردیان دروست کردووە و سوودی لێوەردەگرن، بۆ کورد دەرفەتی تێکۆشانی پێچەوانەی خوڵقاندووە، لەبەرئەوەش لایەنێکی ئەم شەڕە ئەو هێزانەن کە کێشەی کوردیان دروست کردووە و دەیانەوێت لە کوردستان کۆمەڵکوژی و قڕکردن ئەنجام بدەن.

بۆیە کورد لەم دۆخە سوودوەردەگرێت و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەڕێوەدەبات. خۆی لەسەر ئەم بناغەیە لەنێوان ٤٠-٥٠ ساڵی ڕابردوودا تێکۆشانێکی زۆر گرنگ و دیموکراسی بەڕێوەبرا. بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی پەکەکە لەسەر بناغەی بۆچوون و بەرێوەبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە باکووری کوردستان بزوتنەوەی ئازادی کاری کرد، لە پارچەکانی کوردستان بڵاوبووەوە و یەکێتی دیموکراتیکی نەتەوەیی دروست بوو. ئەم دۆخە کاریگەریەکی زۆری لەسەر پارت و ڕیکخستنەکان هەموویان دروست کرد. لایەنی نەتەوەیی و دیموکراسی وەدیار دەبێت و هەست و بۆچوون و هەڵوێستی یەکێتی نەتەوەیی بەهێز بوون.

لەم دواییانەدا دەبینرێت کە لە ناو کۆمەڵگادا هەستکردن و بەرپرسیاریەکی گەورە هەیە. لە باشوور، ڕۆژئاوا، باکووری و دەرەوەی وڵات لەناو کورددا لە ناو ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ژن، گەنج، کرێکار ورەنجەدارنی کوردا بۆ دروستکردنی یەکێتی دیموکراتیکی نەتەوەیی عەقلیەتێکی گرنگ و هەڵوێستێکی بەهێزی یەکێتی خوڵقاوە. ئەوەش هیزی دیموکراتی و ئازادیخوازی گەکی کورد بەرەوپێشەوە دەبات. ئەوەش بۆ تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بە واتای کۆبوونەوەی هێزێکی گەورە دێت.

لە لایەکەوە جەنگی سێیەمی جیهانی و شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو هێزانەی کە کێشەی کوردیان دروست کرد و بەردەوامی پێدەدەن لاواز دەکات. لە لایەکی ترەوە ڕوح، هەست و یەکێتی نەتەوەیی کە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکە دروست بووە، هێزێکی گەورە دروست دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە لەدژی کیشەی کورد تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی کورد لە ئاستێکی گەورەوە بەڕێوەدەبرێت. ئیتر چارەسەری لەسەر ئەم کێشەیە دەسەپێنێت. ئەوانەی کە کێشەی کوردیان دروست کردووە و هەوڵ دەدەن سوودی لێوەربگرن، ئیتر ناتوانن وەک ڕابردوو بەردەوامی بە سیاسەتیان بدەن، زۆر سەختی و ناخۆشی دەبینین. لە بەڕێوەبەردنی سیستمی قڕکردنی کورددا سەختیەکی زۆر دەبینن.

لەم دۆخەدا دەیانەوێت سەختی و زەحمەتیەکانی سەرشانیان سوود بکەنەوە، هێزی ئازادی گەلی کورد پارچە بکات و بەشەڕکردنیان بدات و لاوازیان بکات.بەم شێوەیە پشت بەو سیاسەتە دەبەستێت، بەردەوامی بە کێشەی کورد بدات و لەسەر گەلی کورد قڕندنێک کە سەد ساڵە بەردەوامە بەهێزتر بکات. بۆیە هەوڵ دەدەن سیاسەتی کوشتنی کورد بە دەستی کورد ئاڵۆزتر بکەن. بۆ ئەوەش بە ملیاران دۆلار خەرج دەکەن. زۆر هێز، کەس، ڕێکخستن و دەزگا هەوڵگریەکان کار دەکەن. هێزە داگیرکەرەکان و ئیمپریالیستەکان هەموو ڕێ و ڕێبازێکی هەڵخەڵەتاندن بەکاردەهێنن. بە هەموو شێویەک درۆ دەکەن و ئاگرەکە خۆش دەکەن. ڕەوشبیر، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، پارتە کوردیەکان و کوردەکانی پارچەکانی تر، بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لەدژی یەکتری هان دەدەن و بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەن و کاری تێکدەری دەکەن.

ئێمە باش دەزانین و تیدەگەین. ڕاستیەکەی تایبەتمەندیەکە کە پێویستە لێکۆلینەوەی تێدا بکرێت و ئاشکرا بکرێت. پێویستە مرۆڤ بزانێت کە داگیرکەری و قڕکەری سەرقاڵی کارێکی بەم شێوەیەن. بۆچی ئەم کارە دەکەن؟ وەک وتم، دەیانەوێت هێزی دیموکراسی و ئازادی گەورە  و یەکێتی نەتەوەیی – دیموکراتیکی کورد پارچە پارچە و لاواز بکات و بەم شێوەیە بەردەوامی بە کێشەی کورد بدات، کردەوە قڕکەریەکانی کوردستان قوڵ دەکاتەوە، سەرەتا لە تورکیا و لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیکتاتۆری دەوڵەت – نەتەوەیەی فاشیتیان سەپاند، تەمەنی دیکتاتۆری دەوڵەت – نەتەوە و قڕکەریان درێژ کردەوە، ڕێگریان لە هەڵوەشاندنیان کرد و لەسەر پێ هێڵرانەوە.

ف.ق/ ژ.ت