کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان بە ئامار

چەتاکانی داعش لە ٣ ئابی ٢٠١٤ بەرامبەر گەلی ئیزدی لە شەنگال کۆمەڵکوژییان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە کچ و ژنی ئیزدیان فراند و تا ئیستاش ژمارێکی زۆریان بێسەروشوێنن.

لە ٣ ئابی ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی فاشیزمی ( داعش) هێرشیان کردە سەر شەنگال و دەورووبەری و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کە ئەرکی پاراستنی شەنگالیان لەسەر شانبوو بێ تەق و بێ بەرگری خەڵکی شەنگالیان بەجێ هێشت، بەهەزاران هاوڵاتی مەدەنی بێ گوناحی ئیزدی لەبەر جیاوازیی بیرو ئایین بەشێوەیەکى دڕندانە کۆمەڵکوژکران.

بەپێی ئەو ئامارانی کە تەڤگەری ژانانی ئێزدی بە ئێمەیان داوە ئامارەکان بەم شێوازەن.

ئاماری قوربانیەکانی گەلی ئیزدی لە شەنگال، بەگشتی بەپێی ئامار و سەرژمێرییەکان لە پێش کۆمەڵکوژییەکە ٥٥٠ هەزار هاوڵاتی ئێزدی لە عێراق دەژیان، بەڵام بە هۆی کۆمەڵکوژی ٣ ئاب کە ئیزدیەکان پێ دەڵین: "فەرمانی ٧٣" ٣٦٠.٠٠٠ هەاوڵاتی ئیزدی لەسەر خاک و نیشتیمانی خۆیان ئاوارەبوون. هەر بە هۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە لە ڕۆژی یەکەمدا ١٢٩٣ هاووڵاتیی ئێزدی کۆمەڵکوژکران.

*١٧٥٩ منداڵ بێ باوک بوون.

* ٤٠٧ منداڵ بی دایک بوون

* ٢٢٠ منداڵ بێ دایک و باوک بوون

کۆی گشتی ئەو منداڵانەی بی دایک یاخود باوک ماون ژماریان ٢٧٤٥ منداڵە.

لە دوای ئەوە چەتەکانی فاشیزمی (داعش) هاوڵاتییانی شەنگالیان کۆمەڵکوژ کرد لە ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ شاردونیانەتەوە، کە زۆربەیان دەکەونە پێدەشتەکانی شەنگال و ناحیەکانی دەوربەری.

هاوکات بەهۆی ئەو فەرمانەوە ٦٨ شوێنی پیرۆزی ئاینی ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە تەقێنرانەوە و خاپوور کران.

 لە دوای ئەوە کۆمەڵکوژییە ١٢٠ هەزار هەزار هاوڵاتیی ئیزدی عێراق و باشوری کوردستان ئاوارە بوون و خاکی خۆیان بەجێهێشت بۆ وڵاتانی دەوربەر و ئەورپا.

ژمارە ئەو ئیزدیانەی کا تا ئێستا لە دەستی داعش ماوەن بەم شێوەیە یا خود نە دۆزراونەتەوە کە زۆربەیان لە بازاڕەکان فرۆشراون بەم شێوازیە.

•             ژن: ١١٩٩

•             پێاو: ٣٣٩

•             منداڵی کچ: ١٠٤١

•             منداڵی کوڕ: ١٥٧٩

 

ژ.ت