کەجەدە: پێویستە موسڵمانان لەدژی زوڵم بووەستنەوە

کەجەدە پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی کرد و بانگەوازێکی ئاڕاستەی موسڵمانان کرد کە لەبەرانبەر زوڵم بووەستنەوە و پشتگیری لە یەکتری بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا باسی ئەوەکرا، "هیوادارین مانگی ڕەمەزان بۆ کۆمەڵگای ئیسلامی ببێتە مایەی تەندروستی و بەرەکەت."

پەیامی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مرۆڤەکان ڕووبەڕووی بەهای سەرەکی ئیسلام دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئاشتی، خۆشک – برایەتی و پشتگیری. بەداخەوە هەندێک دەسەڵاتدار سەدان ساڵە بەهای ئایینی ئیسلام دەکەنە ئامێرێک بۆ سیاسەتەکانی زوڵمی خۆیان و بەم شێوەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ گۆمی خوێن گۆڕیوە. ئەوانەی زوڵم دەکەن کێ دەبێ با ببێ، بە چ هۆکارێک سیاسەتی زوڵم ئەنجام دەدەن و چ ناوێکی لێدەنێن جیاواز نییە و پێویستە موسوڵمان لەدژی ئەو زوڵمە بووەستنەوە.

بە ناوی کەجەدە ئێمە وەبیریدەهێنینەوە کە ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشتی، خوشک و برایەتی و گەشبینیە. بانگەوازیمان بۆ هەموو عالەمی ئیسلام ئەوەیە، پێویستە لە ئێستا بەدواوە رێگا نەدەین بەهای ئایینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندیەکان خۆیان وەک ئامێرێک و ستەمی خۆیان بەکاربهێنن. دەتوانین بە فەلسەفەی ئاشتی و خوشک و برایەتی و گەشبینی ئایینی ئیسلام لە بەرانبەر عەقلی دەسەڵاتداری کە موسڵمان لەدژی موسڵمان، کورد لەدژی کورد و ئایینەکان لەدژی ئایینەکانی تر بەکار دەهێنێت، تێبکۆشین.

هیوادارین مانگی ڕەمەزان بۆ گەلەکەمان ببێتە هۆی ئاشتی و پشتگیری و تەندروستی. پێویستە ئێمە هەژارەکان لە ژمارەیان دەگاتە سەدان ەهزار کەس، مرۆڤی برسی  لەبیرنەکەین و لەم مانگە پیرۆزەدا خۆمان لە جێگەی ئەوان دانێین و بێ ئەوەی کەسێک ئازار بدەین پشتگیری ئەوان بکەین. بەهیوای ئەوەی هاوکاری ئەو کەسانە دەکرێت کە پێویستیان بە هاوکاریە و هیوادارین مانگی ڕەمەزان ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو عالەمی ئیسلام."

ف.ق