گروپی ویژدان لە سلێمانی دژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجام دەدەن

بڕیارە ئێواری ئەمڕۆ چالاکییەکی بەرفراوان لە شەقامی سالمی سلێمانی دژی داگیرکەری و بۆردوومانەکانی تورکیای داگیرکەر بەرێوە بچێت.

گروپی ویژدان، دژی داگیرکاری و هێرشە دڕندەکانی دوێنی شەوی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی ڕیک دەخات.

بڕیارە خۆپیشاندانەکە لە بەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی دەستپێبکات تاکو سەهۆڵکە لە شەقامی سالم.

لەو باریەوە مەحمەد بەکر ئەندامی دەستەی بەرێوبەریی گروپی ویژادان بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)  ی ڕاگەیاند: ڕژێمی  داگیرکەریی تورکیا بە شێوازێکی هۆڤانە داگیرکاریی بۆ سەر باشوری کوردستان دەستپێکردووە. گەلەکەمان لەبەردەم هەڕەشە و مەترسیدایە پێویستی بە پاراستنە.

راشیگەیاند، بۆیە ئێمە وەک گروپی ویژدان هەڵدەستین بە گردبوونەیەکی جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پیلان و داگیرکارییە، بانگهێشتی سەرجەم خەڵکی ئازدیخواز و شەرفمەندی کوردستان دەکەین کە بەشداری ئەو گردبوونەوەیە بکەن.

ژ.ت