گەریلا قەناس بەدەستەکان چالاکیەکیان ئەنجامدا، ٣ سەرباز کوژران

هەپەگە رایگەیاند لە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلا قەناس بەدەستدەکانی هەپەگە و یەژا-ستاردا ٣ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هیزەکانمان لە چواچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا، بەم پێیە؛

جۆلەمێرگ

٤ی حوزەیران لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە هەرێمی گۆڤەندی سەر بە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لە دژی سەربازان لە بەرزایەکانی دەریێ پان چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە سەربازێک کوژرا.

خواکورک

٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستین میدیا لە دژی هێزی داگیرکەران لە گردی شەهید ئاخین چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا سەربازێک کوژرا.

زاپ

٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەک هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە بەرزایەکانی تەپەی سەرزێر چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک کوژرا.

بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکان

٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٧:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرزایەکانی تەپەی جەهەنەمیان بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو."

ز.ش